رێوڕه‌سمه‌که، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی PAK، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، پۆلێک له کادر و پێشمه‌رگه‌کان و کۆمه‌ڵێک له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی"ئه‌ی ره‌قیب" و ساتێک راوه‌ستان بۆ گیانی پاکی کاک سه‌عید و شه‌هیدانی 17 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی پارتی ئازادیی کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان، ده‌ستیپێکرد.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که‌دا هه‌ڤاڵ خه‌لیل نادری ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان له لایه‌ن مه‌جلیسی گشتییه‌وه به بۆنه‌ی 28 خه‌رمانان وته‌یه‌کی له‌سه‌ر ژیان و خه‌بات و داهێنانه سیاسییه‌کان و چۆنیه‌تیی تیرۆرکرانی کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا پێشکه‌ش کرد. خه‌لیل نادری رایگه‌یاند که دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، له ساڵی 1978 زایینی، له کاتێکدا که هێشتا قوتابیی قوتابخانه بووه ده‌ستی به خه‌باتی سیاسی کردووه و سه‌ره‌تا چووه‌ته ریزی رێکخراوی چریکه فیداییه‌کانی گه‌لی ئێران و له‌وێ زۆر زوو توانیویه‌تی گه‌شه بکا و بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ که‌سی دووهه‌می رێکخراوه‌که و به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردستانیی بووه. هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا هه‌موو کاتێ وه‌کوو تێکۆشه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی خه‌باتی کردووه و شوێندانه‌ر بووه له‌سه‌ر بڕیارنامه و په‌سندکراوه‌کانی ئه‌و رێکخراوه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و کاتێ له 1991 زایینی‌دا کات و ده‌رفه‌تی سیاسیی له‌باری به‌ده‌ستهێنا، به‌سه‌رکردایه‌تی پۆلێک له هه‌ڤاڵانی، پارتی ئازادیی کوردستانی له پێناو رزگاریی یه‌کجایی کورد و به‌ده‌وڵه‌تبوونی دامه‌زراند.
له درێژه‌ی وته‌کانیدا خه‌لیل نادری تیشکی خسته‌سه‌ر نیگه‌رانیی کۆماری ئیسلامی له دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان و وتی:" هه‌ر ئه‌و نیگه‌رانی و مه‌ترسییه له سه‌رهه‌ڵدان و ئامانجی ئه‌و هێزه نه‌ته‌وه‌ییه بوو که کۆماری ئیسلامیی هێنایه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ تێرۆری کاک سه‌عید به‌رێ. هاوکات ناوبراو رایگه‌یاند" کۆماری ئیسلامی پێیوابوو به شه‌هیدکردنی کاک سه‌عید له گه‌ڵ جه‌سته‌ی ئه‌ودا فیکر و رێباز و حیزبه‌که‌یشی ده‌نێژرێ، به‌ڵام تێکۆشه‌رانی PAK، قوتابیان و هاوسه‌نگه‌رانی کاک سه‌عید رێبازه‌که‌یان درێژه‌پێدا و خه‌ونی داگیرکه‌رانیان پووچه‌ڵ کرده‌وه."
ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی PAK رایگه‌یاند:" کاک سه‌عیدی رێبه‌رمان، یه‌که‌م شه‌هیدی پارته‌که‌مان بوو. به‌ڵام دوایین شه‌هیدمان نه‌بوو و به دوای ئه‌ودا پۆل پۆل خه‌باتگێڕانی حیزبه‌که‌مان له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانێی قاره‌مانانه له‌گه‌ڵ هێزه‌داگیرکه‌ره‌کان، یان له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیم یان به پیلانه تێرۆریستییه‌کان، گیانیان به‌ختی ئازادیی کورد و کوردستان کرد. ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: " کاک سه‌عیدی رێبه‌رمان بوو به سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان. هه‌ر بۆیه، رۆژی شه‌هیدبوونی ئه‌و، رۆژی گشت شه‌هیدانی PAK ه و له‌م رۆژه‌دا یاد و ناوی هه‌موو شه‌هیدانی 17 ساڵ خه‌باتمان هه‌ر له یه‌که‌م شه‌هیده‌وه تا دوا شه‌هید، به‌رز و به‌ڕێز راده‌گرین و له‌گه‌ڵ تێکڕای ئه‌و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌ره نه‌مرانه‌ماندا په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان له خه‌بات نه‌سره‌وین."
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمی رۆژی شه‌هیدانی PAK دا په‌یامی رێکخروای ئازادیی ژنانی کوردستان(نی‌نا)، له لایه‌ن خاتوو "شلێر"ه‌وه پێشکه‌ش کرا و به دوایدا په‌یامی کۆمیته و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پارتی ئازادیی کوردستان له لایه‌ن هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی PAK خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌رده‌ڵان شێروانی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی PAK راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خوێندرانه‌وه. له‌و راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شانه‌دا وێڕای مه‌حکوومکردنی تاوانی تیرۆری کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، تێرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه به یه‌ک هه‌ڵوێست مه‌حکووم کراون و سه‌رانی کۆماری ئیسلامی به بڕیارده‌رانی ئه‌و جینایه‌تانه ناسێندروان و دووپات کراوه‌ته‌وه که "نابێ خوێنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ون بێ و ده‌بێ تا دادگایی‌کرانی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی به تاوانی تیرۆری سه‌رکرده‌کانی گه‌لی کورد، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و جینایه‌تانه ئاواڵه رابگیرێن."له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا ، په‌یامی بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان پێشکه‌ش کرا. له به‌شێک له په‌یامه‌که‌یاندا بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی PAK، سوپاسی ئه‌و رێز و بایه‌خه‌یان کردوه که له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یانه‌وه پێیان دراوه.
شایانی باسه که کۆمه‌ڵێک راگه‌یه‌ندراو و په‌یام به بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه به‌ده‌ست کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێوڕه‌سمه‌که گه‌یشتبوو که به هۆی که‌میی کاته‌وه نه‌خوێندرانه‌وه و ته‌نیا ئاماژه به ناوه‌کانیان کرا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له بڕگه جیاوازه‌کانی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین پارچه شێعر و په‌خشان له لایه‌ن هه‌ڤاڵان "کاکه‌ره‌ش"، "زاگرۆس"، "سه‌ر‌که‌وت" و "هه‌ڵگورد"ه‌وه پێشکه‌ش به گیانی پاکی دامه‌زرێنه‌ری PAK و هه‌ڤاڵانی گیانبه‌ختکردوو کران. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌کانی کۆڕی سروودی PAK رێوڕه‌سمه‌که‌ی رازاندبووه‌وه.
له بڕگه‌ی کۆتایی رێوڕه‌سمه‌که، پیشانگایه‌ک له وێنه‌ی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان پێشکه‌ش کرا.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
31/خه‌رمانان/2708
21/سێپتا‌مبر/2008