ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  دەنگی شەهید سەید رەسوڵی بابی گەورە ٣٤ ساڵ لەمەوبەر لە یادی ڕێبەندان

دەنگی شەهید سەید رەسوڵی بابی گەورە ٣٤ ساڵ لەمەوبەر لە یادی ڕێبەندان

پێش ئه‌وه‌ که‌ رژێمی په‌هله‌وی له‌ ئێران تێک برووخێ، شۆڕشگێرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاره‌کانی باشووری کوردستان و عێراقدا بڵاو ببوونه‌وه‌ و وێرای کاری سیاسی ده‌بوو ژیانی خۆشیان هه‌ڵسوورێنن. ده‌سته‌یه‌ک له‌ بنه‌ماڵه‌کانی سه‌ر به‌ حیزبی دێموکرات له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی به‌عسه‌وه‌ له‌ شاری ڕوومادیه‌ تەبعیدکرابوین بەهۆی کوردبون، یه‌کێک له‌وان بنه‌ماڵه‌ی شەهید سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌ بوو
شەهید سه‌ید ڕه‌سووڵ وه‌ک یه‌کێک له‌ سیما ناسراو و خۆشناوه‌کان و ئه‌ندامێکی چالاک و نه‌ترسی حیزب له‌ زۆر بواردا هاریکاری ئه‌و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ی کردووه‌ و له‌ بۆنه‌ تایبه‌تی‌یه‌کاندا هه‌وڵی کۆ کردنه‌وه‌ی داون. یه‌کێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌ سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زرانی کۆماری کوردستان واته‌ ٢ی ڕێبه‌ندان بووه‌ و ٣٤ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌هێنی دا باسی له‌ گه‌وره‌ی‌یه‌کانی کۆماری کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمار کردووه‌ و ئه‌و کات وته‌کانی ناوبراو تۆمار کراون و ئه‌مڕۆ پاش ٣٤ساڵ ده‌قی قسه کان دەبیسین بۆ بیستنی دوو جار ئێرەلێدە

شه هیدسه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان، ناسراو به‌ سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌٢٣ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا و له‌ ڕۆژی ١١ی مانگی ١ ی ساڵی ١٩٨٨ دا له‌ لە گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ی شاری سلێمانی، به‌ ده‌ستی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو تیرۆر کرا. سه‌ید ڕه‌سووڵ که‌ کاتی تیرۆرکرانه‌که‌ی، ماوه‌ی 32 ساڵ ئه‌ندامی چالاکی حیزبی دێموکرات بوو
بۆ بیستنی کلیک لێرە بکەن

 

 

 

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌