ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

هۆ کوڕانی دێموکڕاتم. ! خالیدخورینجی

den 30 januari 2012 19:43:34
هۆ کوڕانی دێموکڕاتم. ! خالیدخورینجی
هۆکوڕانی دێموکڕات وسینگ شێرانم
هۆشاسوار وچاونە ترسوو دلێرانم
خۆزگە هەتامردن سەرم لەناو سەرو
دەستم لەناودەست و ژیانم لە گەڵ
ژیانی سەربەرزانەی ئێوەبایە
دۆشەگی خەویشم هەرزەوێ ڕەقەو
سەرینیشم چەکی شەڕەف وشانازی
دێموکڕاتە سەربەرزەکەی پاشی قازی
سەربڵیندوئازابایە.
خواردنیشم لەساڵێکدا جارێک گۆشت
وئەوی تریش ورکەنان وکەشکەڕەقەی
چەوساوانی وڵات بایە
سەماوەری چاشم باهەرقووم قوومە
ڕەشەی لاقوپاوژەنگاوگرتووی قەدمبایە
لەگۆڕیش داجیرانەکەم هەڵۆزامدارو
سەربەرزەکەی ڕێگاوڕێبازی پیرۆزی
قازی وقاسملو وشەڕەفکەندی نەمربایە
باتەڵقینیشم هەربەزمانی شیرنی کوردی
ولەجێگای خوێندنەوەی دوحاکانیش وتنەوەی
سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب بایە.
بەڵام چیبکەم پڵینگانی گەل ووڵات
خوێن بەخشانی بەئەمەگوو ڕێگای نەجات
ئەوچاوقووڵ وڕەقەمارە،مقامپەرست وبێحارە
ئاژاوەچی وبێ دەمارە، پیلانگێڕوشەمەزارە
دژبەحیزب وبەهەژارەدژبەکوردوبەجووتیارە
بەکرێکاروکاسپکارە، یەکەیەکەدایدەماڵین
لقوپۆپی ئەوچنارە تاوشککات داری هیوا
وسایە بە خشی ئەلەمشارە
ئەگەربەمنیش باوەڕناکەن کەمێک چاولێ
بکەن لەڕابردوی گورگەهارە
چیکردووەئەلەمشارە.
خالیدخورینجی1-30-2012

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌