ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

 به‌رێوه‌چوونی سمینارێک بە بۆنەی 2ی ڕێبه‌ندان له‌ شاری کارلستاد لە وڵاتی سوێد

den 30 januari 2012 19:29:35

به‌رێوه‌چوونی سمینارێک بە بۆنەی 2ی ڕێبه‌ندان له‌ شاری کارلستاد لە وڵاتی سوێد

به بۆنه ی 66مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان سیمینارێک له شاری کارلستادی وڵاتی سوێد بەڕێوە چوو.
رۆژی شه ممه، رێکه وتی 28-01-2012 کومیته ی یه کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری کارلستاد، سمینارێکی بۆ رێز گرتن له یادی 66 مین ساڵرۆژی دامه زرانی کۆماری کوردستان بە بەشداری دەیان کەس لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوە برد.
شایانی باسە سیمینارەکە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ بەکاتی ئرووپا، پاش به خیر هاتن کردنی به شداربووان لەلایەن به رێوه به ران خاتوو کلسوم به رزه کاو، و خاتوو به فراو  که ره می و ڕاگرتنیخۆلەکێک بێ ده نگی بۆ ریز گرتن له خەبات و تێکۆشانی شه هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاش خوێندنه وه ی چه ند پارچه شیعرێک له لایه ن کاک حه مید نیرژی کە تایبەت بە کۆماری کوردستان و هەڵس و کەوت و هه لوێستە درووستەکانی پێشه وای نەمر بوو.
ڕێگا بە کاک ساڵح پالانی درا بۆ پێشکەش کردنی باسێک له سه ر کۆماری کوردستان. بەڕێز پالانی سه ره تا باسێکی گشتی له سه رساڵه کانی پێش دامه زراندنی کۆمه له ی ژیانه وه ی کورد و زه مینه ی دامه زراندنی کومه له ی "ژکاف" و ئه و هه له ی که له ناوچه که دا بۆ گه لی کورد ره خسابوو. تیشکی خستە سەر چونییه تی پێک هاتنی کۆماری کوردستان له‌و بەشەی کوردستاندا و ده سکه وته کانی کۆماری کوردستانی به رز نرخاند وپێی له سه ر ئه و راستییه داگرت که گه لی کورد به حه ق ده بێ شانازی به و ده سکه وتانه وه بکات که له سه رده می ته مه نی کورتی کۆماری کوردستاندا به دی هاتبوون.
ناو براو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە گه لی کورد له هه ر چوار پارچه ی کوردستان به شێک له و ده سکه وتانه به ده سکه وتێکی به نرخی دەزانێ و کراوە بە ره مز و سه مبوڵی نه ته وه یی لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا. کاک ساڵح لە کۆتایی قسەکانیدا هۆکاره نێو خۆیی و ده ره کییه کان کە که کاریگه ری ڕاستەوخۆیان له سه ر تێکچوونی کۆماری کوردستان هه بوو، خستە بەرچاو.
دواتر بەڕێز " کرستینا کۆڤن" ی سوێدی رۆژنامه نووس و دوستی کورد باسێکی کورتی له سه ر قاره مانییه تی و خۆراگری گه لی کورد و کۆماری کوردستان پێشکەش کرد.
یه کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران- کارلستاد.
28/1/2012
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌