ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  کۆچی دوایی هاوسەری تێکۆشەرێکی دێرینی حدکا لە شاری ڤێستێرۆس

den 31 januari 2012 17:32:00
نوسره‌ت ئه‌حمه‌دی له‌دایکبووی 1932 له شاری بانه، له ڕێکه‌وتی 26ی ژانویه‌دا،له شاری ڤێستێرۆس له وڵاتی سوێد کۆچی دوایی کرد. نوسره‌ت ئه‌حمه‌دی له ساڵه‌کانی 1950 هه‌تا 1960دا هه‌ست به مافخورای خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات و شانبه‌شانی هاوسه‌ره‌که‌ی، ڕه‌شید ئه‌حمه‌دی، تێکه‌ڵ به پرسی سیاسی ده‌بێ و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا تێکه‌ڵ به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌بێ.
ئیتر هه‌ر له‌و ڕۆژانی سه‌ره‌تاوه هه‌تا دوایین ساته‌کانی ژیانی، به‌هۆی پابه‌ندبوون به بیروباوه‌ڕه‌که‌ی که ئازادی و سه‌ربه‌ستیی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، به‌رده‌وام له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و ئاواره‌یی له خاکه‌که‌ی خۆیدا و دواتر له وڵاتی سوێد بوو. نوسره‌ت ئه‌حمه‌دی وه‌ک هه‌ر ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه جگه له تێکه‌ل بوون به ئه‌رکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، دایکێکی میهره‌بان بوو و توانی هه‌شت منداڵ گه‌وره و په‌روه‌رده بکات، و زۆر جاران ڕۆڵی دایک و باوک بگێڕێ و منداڵه‌کانی له سۆزی دایک و باوک بێبه‌ش نه‌کات.

ڕۆحی شاد و جێگای ئاسووده بێت.

ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشه
شه‌ممه 4ی فێبریه
شوێن: Syrianska Kyrka
Narvavägen 90
کات: 13.00-17.00
ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردن
هه‌ینی 3ی فێبریه
شوێن: Hovdestalund kyrkogården
Skultunavägen
Västerås
کات: 13.00
ژماره‌ی پێوه‌ندی:
0700526207
0737211151
0767016103
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نوسرەت ئەحمەدی، هاوسەری تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوڕێی بەڕێز کاک رەشید ئەحمەدی یەوە ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هەموو خزم و کەسانی خوالێخۆشبوو بە گشتی و هاوڕێی بەڕێز کاک رەشید ئەحمەدی و بنەماڵەی بەڕێزی دەکەین و بەشداری خەمیانین و لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشیان لێ دەکەین.
روحی شاد بێت.
برایم رۆستەم نژاد
ماڵپەڕی خاکەلێوە
 

 

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌