ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  به‌چاودێری سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، كۆنگره‌ی‌ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ سوریا ده‌ستیپێكرد

به‌چاودێری سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، كۆنگره‌ی‌ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ سوریا ده‌ستیپێكرد

خه‌ندان – ره‌هێل سه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ 28ی كانونی دووه‌می 2012، له‌هۆڵی‌ سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری‌ هه‌ولێر، به‌چاودێری مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان و كه‌مال كه‌ركوكی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌به‌شداری‌ نزیكه‌ی‌ 200 كه‌س له‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ سوریا و به‌مه‌به‌ستی‌ پشتگیریكردن له‌شۆڕشی‌ كورد له‌ سوریا و پاڵپشتی‌ كردنی‌ خۆپشانده‌ران، كۆنگره‌ی‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ سوریا له‌ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو بڕیاریشه‌ دوو رۆژ به‌رده‌وامبێت.
سه‌ره‌تا وته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ كۆنگره‌ خوێندرایه‌وه‌ و خوَشحاڵی‌ خۆیان نیشاندا به‌وه‌ی‌ كۆنگره‌كه‌ له‌ پایته‌خی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ئازاد ده‌به‌سترێت.
دواتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی‌ پێكه‌شكرد و رایگه‌یاند: سه‌رفرازم له‌م كۆنگره‌یه‌ به‌شدار بووم، هیوادارام ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ، وتیشی: "گۆڕانكاری له‌سوریا به‌ڕێوه‌یه‌، ده‌بێت گه‌لی كورد به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی ئاماده‌ بكات".
وتیشی‌: "سوریا بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ وڵاتێكی دراوسێیه‌ و پتر له‌ دوو ملیۆن هاوڵاتی كوردیشی لێ نیشته‌جێیه‌، بۆیه‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ده‌كرێت ده‌بێت بوونی كورد له‌ به‌رچاو بگیرێت، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا كورد له‌ سوریا له‌هه‌موو مافێكی ئاسایی و سه‌ره‌تایی بێبه‌شكرابوو.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم وتی‌: "ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی‌ ئێستا له‌ سوریا ده‌كرێت، كاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه‌، به‌ڵكو خودی خه‌ڵكی سوریا ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ئێمه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی سوریا ناكه‌ین، به‌ ته‌نیا هاوكاری ئێوه‌ ده‌بین به‌وه‌ی له‌ وڵاتی خۆتان و له‌ پایته‌خی خۆتان بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆتانه‌وه‌ بده‌ن.
مه‌سعود بارزانی راشیگه‌یاند: ئێوه‌ هه‌ر بڕیارێك بده‌ن ئێمه‌ پشتگیریتان ده‌كه‌ین، به‌ڵام داواكارین دووربینانه‌ سه‌یری دۆخه‌كه‌ بكه‌ن و داوای مافه‌كانی خۆتان بكه‌ن به‌رێگه‌ی ئاشتییانه‌ و بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك یه‌كڕیزی نێوانتان بپارێزن و یه‌كگرتوو بن.
بارزانی داوای‌ له‌ به‌شداربوانی‌ كۆنگره‌كه‌ش كرد، تا دۆخی سوریا به‌ ته‌واوی روون ده‌بێته‌وه‌، خۆتان دوور بگرن له‌كاری حزبایه‌تی به‌ر ته‌سك، له‌و بڕوایه‌شدام ده‌سكه‌وتی مه‌زن به‌ده‌ستده‌هێنن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕیار وایه‌ له‌مساڵدا كۆنگره‌یه‌كی فراوان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سازبكرێت، ئامانجیشمان بریتییه‌ له‌وه‌ی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هه‌موو جیهان بكه‌ین به‌وه‌ی كورد میلله‌تێكی ئاشتیخوازه‌ و ده‌ستی برایه‌تی بۆ فارس و تورك و عه‌ره‌ب درێژ بكه‌ین.
له‌كۆتاییدا بارزانی‌ وتیشی‌: "به‌هه‌موو جیهان ده‌ڵێین كورد له‌ خه‌باتی خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی به‌ رێگه‌ی ئاشتی و دیموكراسی و دیالۆگ به‌رده‌وام ده‌بێ، ئه‌و زه‌مانه‌ به‌سه‌رچوو ئینكاری له‌ بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكرێت، هاوكات زه‌مانی چه‌كیش به‌ سه‌رچوو.
لای خۆیه‌وه‌ عه‌بدولباقی‌ یوسف، ئه‌ندامی‌ كۆنگره‌ی‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ سوریا به‌سایتی‌ خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند: ئامانج له‌ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ پته‌وكردنی‌ یه‌كڕیزییه‌ له‌نێوان كورده‌كانی سوریا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زیاتر ناساندنی‌ دۆزی كورد به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌، پشتیوانی كردن له‌ بزاڤی رزگاری خوازی كورد، پاڵپشتیكردن له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا، پاراستنی یه‌ك ریزی كورد له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سووریایه‌.
ئه‌وه‌شی وت: "له‌ماوه‌ی‌ دوو رۆژی‌ كۆنگره‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتۆگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌باره‌ی ره‌وشی‌ سوریا ده‌كرێت، له‌كۆتاییشدا چه‌ند راسپارده‌ و پێشنیارێك ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ هاریكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتمانی‌ كورد.

 

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌