ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

یادی66 هه‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە لایەن کوردانی دانیشتووی وڵاتی نورویژەوە، بەرز و پیرۆز راگیرا.

den 29 januari 2012 00:40:52
یادی66 هه‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە لایەن کوردانی دانیشتووی وڵاتی نورویژەوە، بەرز و پیرۆز راگیرا.
رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی ١ی ٢٠١٢ی زایینی، بۆنەی دووی رێبەندان، شەست و شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لە ناوچەی " شێسمو کوشە" لە نزیک ئوسلۆی پێتەختی وڵاتی نورویژ، بەڕێوەچوو.
رێزبەندی کاریی ئەو بۆنەیە کە بە جۆش و خوروشێکی تایبەتەوە، بەڕێوەبرا، بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
_ بەخێرهاتنکردنی میوانەکان لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە، بەڕێزان دەریا بابل و نیهاد شەریفەوە.
_ پێشکەشکرانی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" لە لایەن کۆڕی هونەریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانەوە و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی بەرز و پیرۆزی هەموو شەهیدانی رێگەی رزگاریی کورد و کوردستان، لە لایەن بەشدارانی بۆنەکەوە.
_ پێشکەشکردنی پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نورویژ، لە لایەن بەڕێز سمکۆ ئیسماعیلزادە، ئەندامی کۆمیتەی وڵات. پەیامی کۆمیتەی وڵات، بارودۆخی ئەودەمی کوردستانی لەسەردەمی دامەزرانی کۆماردا دابووە بەر باس و هاوکات باورودۆخی ئەمڕۆ و ویستی کورد لە چوارچێوەی ویستە نەتەوەییەکانی کۆماری کوردستاندا، دابووە بەر هەڵسەنگاندن و تیشکی خستبووە سەر بەشداریی کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی کوردی لەو سەردەمەدا ، بە تایبەتی ، خزمەتی نەتەوەیی مەلا مستەفای بارزانی و بارزانییەکان بە کۆماری کوردستان.
_ پێشکەشکردنی پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی نورویژ، لە لایەن بەڕێز جەنگییەوە.
_پیشکەشکردنی پەیامی رێکخراوی " ئار. کۆ. ئار" واتە رێکخراوی راوێژکاریی کورد و نورویژی، بۆ مافی کوردان، لە لایەن بەڕێز هەردی پاڵانییەوە.
_ پێشکەشکردنی پارچە هەڵبەستێک لە لایەن بەڕێز حەسەن ئاهەنگەرییەوە.
لە بەشی دووەمی بۆنەکەدا کە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەڕکێ بە بۆنەی دووی رێبەندانەوە، بەڕێز قادر ئەلیاسی، هونەرمەندی دەنگ زوڵاڵ و نەتەوەیی، هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی ، لاوی دەنگ خۆش و بەهەست، هونەرمەند نەجما سندی خاوەن دەنگی رەسەنی کوردی، بۆنەکەیان بە دەنگ و هەستی پڕ لە سۆزی هونەرمەندانەی خۆیان پڕ لە جۆش و خورۆش کرد و بەشدارانی بۆنەکەش تا درەنگانی شەو سەما و ئاهەنگیان گێڕا.
شایانی باسە ، بەرێز قادر رەسووڵی، بەرپرسی بەشی بۆنەکان لە کۆمیتەی گشتیی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نورویژ، بۆ رێزگرتن لە کاری خۆبەخشانەی هونەرمەندان، قادر ئەلیاسی، شێرکۆ مەریوانی، نەجما سندی، هیوای ئیمام جومعە، ئەمین بەرواری و مەسعود ئەڤیندار، نامەی رێزلێنانی کۆمیتەی گشتیی ، بە سەریاندا دابەش کرد و هاوکات هونەرمەندان لەلایەن بەشدارانی بۆنەکەوە بە چەپڵەرێزانێکی گەرمەوە، پێشوازی لە کارەکەیان کرا.
ئەو بۆنەیە کە کاتژمێر ١٨:٠٠ دەستی پێکرا، پاش ماوەی نزیک بە هەشت کاتژمێر، لە نێو ئاپۆڕای گەرمی سەما و هەڵپەڕکێی بەشداراندا، کۆتایی پێهات.

کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نورویژ.
٢٧ی ١ی ٢٠١٢ی زایینی

بۆ بینینی وێنەی زیاتر کلیک لێرە بکەن

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌