ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لە نێوان کومیتەی حدک ئێران له‌ شاری ڤێسترۆس و لیژنەی پارتی دیموکراتی کورستان لە ڤێسترۆس.

den 29 januari 2012 00:40:52
کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لە نێوان کومیتەی حدک ئێران له‌ شاری ڤێسترۆس و لیژنەی پارتی دیموکراتی کورستان لە ڤێسترۆس.

رۆژی پێنج شەممە 6ی ڕێبەندانی 1390 هەتاوی لە نووسینگەی یەکێتی کوردانی شاری ڤێسترۆس، کومیتەی ڤێسترۆسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەڕێز محەممەد ئەمین کەریمیان بەرپرسی کومیتەی ڤێسترۆسی حدک ئێران و هەروەها فەخرەدین فەسیحی بەرپرسی یەکێتی کوردانی ئەو شارە و شاندێکی لیژنەی ڤێسترۆسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز خاتوو ڕۆشنا مەگرون بەرپرسی لیژنەی پارتی لە ڤێسترۆس کۆبوونەوە.
شایانی باسە خاڵی سەرەکی ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە کۆنفراسی کۆمەڵەی کوردی لە ڤێسترۆس و یەکێتی و یەک ڕیزی و هەروەها گرنگی بەشدار بوونی لایه‌نە جۆراو جۆرەکانی کوردی دانیشتووی ڤێسترۆس لەو کۆنفراسەدا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لەسەر بەردەوام بوونی چاو پێکەوتنەکانی نێوانیان کرا.
پێویستە ئەوەش بگوترێ کە شاندی مێوان لە لایەن هەیئەتی خانەخوێوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
کومیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ ڤێسترۆس
26/1/2012

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌