ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئێران و تورکیە لە داهاتوویەکی نێزیکدا

den 27 januari 2012 19:32:59
ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئێران و تورکیە لە داهاتوویەکی نێزیکدا
شۆڕش گوڵکار
ئێران وتورکیە کە دوو وڵاتی جیرانی یەکن و پێوەندیەکی دوور و درێژ و پڕ لە هەوراز و نشێویان پێکەوە بووە لەم ساڵانەی دواییدا رێژیمی ئێران هەوڵیدا کە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێرکردنی شتوومەک پێوەندیەکە چڕترکاتەوە و بەم شێوەیە کەڵکی باش لەم دەرگایەی ئەورووپا لە هەموو بۆارەکاندا ببینێ بەم شێوەیە تۆزێ لە کاریگەریەکانی گەمارۆەکانی سەر خۆی کەم کاتەوە بەڵام بە دەست پێکی ناڕەزایەتیەکان لە سووریە و هەڵوێستگرتنەکانی رێژیمی ئێران و تورکیە لەمەڕ ئەم ناڕەزایەتیانەی سووریە کە هاوپەیمانی ئستراتێژی ئێرانەوە و هەروەها جیرانێکی گرینگی تورکیەشە کە هەڵوێستی رێژیمی ئێران ئەوە بوو کە ئەم نارەزایەتیانە پیلانی بیانیەکانە بەڵام تورکیە هاودەنگ لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایدا رێژیمی ئەسەدی بە قەڵاچۆکەری خەڵکەکەی خۆی تاوانبارکرد.
بەڵام تورکیە پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک لە ناڕەزایەتیەکان بەو هەڵوێستەشەوە رانەوەستاو بەڵکوو رایگەیاند کە خەرێکە شەڕێکی تایفی و ئایینی و رەگەزی لە سووریە دێتە ئاراوە بۆیە تورکیە دەبێ رۆڵی رێبەری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ببینێ.
لەو لاشەوە رێژیمی ئێرانیش بە ناردنی پارەو تفاق و تەنانەت هێز تەواوی هەوڵی خۆی وەگەڕ خستووە کە ئەم هاوپەیمانە ئستراتێژیکەی واتە سووریە نەڕووخێ. بۆیە هەر لەم پێوەندیەدا تاکوو ئێستا چەندین جار دەوڵەتی تورکیە دەستی بەسەر چەندین لۆری و فڕۆکەی بارهەڵگری ئێرانی گرتووە کە هەڵگری چەکووچۆڵ بوون بۆ سووریە.چوونکە تورکیە بە پێچەوانەی رێژیمی ئێران کە سووریە بە هاوپەیمانی ئستراتێژی خۆی دەزانێ،تورکیە گەمارۆی ئابووری و عەسکەری توندتری دژی رێژیمی ئەسەد بەکاردێنێ.
بۆیە هەر ئەمە دەبێتە هۆی ئەوە کە تورکیە و ئێران لەیەک دوورتر کەونەوە و تەنانەت بەردەوامی ئەم باروودۆخە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی تاران و ئانکارای لێدەکەوێتەوە. چوونکە رێژیمی ئێران هەمیشە ویستوویە کە شەڕی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکانیدا بکات لەگەڵ رۆژئاوا کە یەکێ لەو جەبهانە سووریەیە بەلام بە رووخانی رێژیمی سووریە ئێران دەبێ یەک هەنگاو پاشەکشە بکات و بەم جۆرە شەڕەکە بەرۆکی خۆی دەگرێ.
چوونکە بەردەوامی کوشتار و قەڵاچۆکردنی خەڵک لە لایەن رێژیمی سووریەوە وادەکات کە وڵاتانی رۆژئاوایی ئەگەری هێرشی عەسکەریش لەبەرچاو بگرن کە بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتانی رۆژئاوای بە حوکمی ژێۆپۆلیتیکی تورکیە پێان خۆشە کە هەرجۆرە هێرشێکی عەسکەری دژی سووریە لە لایەن تورکیەوە سازماندهی بکرێ کە ئەمەش واتای رووبەڕووبوونەوەی ئێران و تورکیەیە.
هەرچەند جیاوازی بەرژەوەندی ئێران و تورکیە بەس هەڵوێستگرتنی ئەم دوو وڵاتە سەبارەت بە باروودۆخی سووریە نیە بەڵکوو تورکیە بە تەواوی هێز و توانای خۆیەوە لەگەڵ ئێران خەرێکی رکەبەرایەتیە کە لە نەبوونی هێزەکانی ئەمریکی بۆشای ئەمنیی عراق پڕبکاتەوە، کەلەم وڵاتەش بەرژەوەندیەکانی ئێران و تورکیە زۆر زۆر لەیەک جیاوازە.
هەروەها هەردوو جیران واتە تورکیە و ئێران خۆازیاری پەرەگرتن و داسەپاندنی دەسەڵات و هێژمۆنی زۆرتری خۆیانن بەسەر ناوچەکە چوونکە تورکیە بەردەوام پاش بەهار عەرەبی لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی بە ئۆلگوویەکی باش و سیکوولار بۆ رێژیمە تازە بەدەسەڵات گەیشتووەکان نیشان بدات کە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ رێژیمی ئێران چوونکە لەگەڵ مۆدێلی شیعی قەتیسکراوئینقیلابی ئێران کە ئامانجی دژایەتی رۆژئاوا و دەستێوەردانە لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە ناێتەوە.
جیا لەمانە رێژیمی ئێران زۆر زۆر نیگەران بوو لە دانانی قەڵغانی مووشەکی ناتۆ لە تورکیە بۆیە خامنەیی رێبەری رێژیمی ئێران ئەو کارەی تورکیەی بە فەرمی ئیدانەی کرد و هەروەها بەرپرسانی عەسکەری ئێرانیش هەڕەشەگەلێکی توندیان لەم بارەوە لە تورکیە کرد و بە هەڵەی ئستراتێژی تورکیەیان ناوبرد و هەروەها رایانگەیاند کە لەکاتی خۆیدا وڵامی دەدەینەوە.
هەر بۆیە لەم رۆژانە دەنگۆی ئەوەش بڵاوبووەوە کە چەندین تیمی تیرۆری سپای قودسی رێژیمی ئێران رەوانەی تورکیە کراون تاکوو لە وڵاتە کاری تیرۆریستی بکەن بەتایبەت بۆسەر باڵویزخانە بیانیەکان لەو وڵاتە کە ئەمەش ئەوەندەی دیکە پسانی پێوەندیەکان و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەکە نێزیکتر دەکات.


onij_1364@yahoo.com

 

 

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌