ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

 حیزبی دێموکڕات و خێری گشتی.! ئیبڕاهیم لاجانی

den 26 januari 2012 01:20:35
حیزبی دێموکڕات و خێری گشتی.! ئیبڕاهیم لاجانی
خەریکە دەگەینە سەرپێچێکی تازەی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانەی میللەتەکەمان. دڵنیام کە ئەو قۆناخەش بە لێوەشاوەییەوە تێپەڕدەکەین و ئەو فەسڵەش لە مێژووی حیزب و میللەتەکەمان پڕ دەبێ لە لاپەڕەی زێڕین. ئاخر هەمیشە ئەوە ئینسانەکانن بە کار و چالاکی و خەبات و تێکۆشانی پڕ بەرهەمیان، مێژوو دەخوڵقێنن. من لەوە دڵنیام ڕیزەکانی حیزبی خۆمان و ڕیزەکانی حیزب و رێکخراوە کوردستانیەکانی دیکەی سەر گۆڕەپانی سیاسەتی کوردستانی ئێران، پڕن لە ئینسانی خەباتگێڕ، تێکۆشەر، دڵسۆز، فیداکار و لیوەشاوە و بە ئەزموون. کە هەرکامیان بە نۆرەی خۆیان دەریایەکن لە هێزوتوانا
ی ئینسانی. هێزوتوانایەک کە هەرچی لەسەر ئەوزەویە دەیبینین، بەرهەمی ئەوە. کەواتە حەقمە خۆشبین بم.
بەڵام دەبێ لە بیرمان بێت کە تەنیا کاتێک ئەو هێزانە دەبنە ئینێرژی موسبەت و فاکتۆرێک بۆ چوونە پێش و سەرکەوتن کە مەیدانی بەشداری و موشارەکەت و خۆ دەکارکردنیان بۆ بخوڵقێ. کەواتە دەبێ و پێویستە فەزایەک لە نێو بزووتنەوەدا درووستکەین کە خەلاقیەت وئیبتیکارو شوروشەوق بۆکار و تێکۆشان لە نێوماندا پەرەپێبدا. ئەوەش بەوە دەکرێ کە هەموو تێکۆشەرانی نێو ڕیزەکانی حیزب و بزووتنەوە لە داڕشتن و بردنەپێشی سیاسەت و تاکتیکەکانی بزووتنەوەکەماندا هاوبڕیاربن.
هونەری حیزب ئەوەیە ئەو هێزانە کۆکاتەوە و وەگەڕیانبخا و دەکاریان بکا. ئاخر حیزبی ئێمە ڕاست بۆ ئەوە درووستبوە کە هێزوتواناکانی نێو کۆمەڵگای کوردستانی ئێران کۆکاتەوە و بۆ خەبات و بەرخۆدان لە پێناو ئازادیدا، رێکیانبخا. پێشەوا بۆ مەبەستێکی لەو چەشنە حیزبی دێموکراتی دامەزراند.
حیزبی ئێمە هەرگیز نابێت لەو ئەرکەی خۆی غافڵبێت. لە هیچ هەلومەرجێکدا نابێ ئەو ڕیسالەتەی خۆمان لەبیرکەین. ئەوە ئەرکی هەرەسەرەکی ئێمە. هیچ هەلومەرجێکی سەخت و دژوار نابێ وامان لێ بکا ئەو ئەرکە ئەسڵیە بەکەم بگرین یا بیخەینە ڕیزی دواوەی کارەکانمان. فڕۆکەوان لە هەر هەلومەجێکدا، تەنانەت لە گەردەلول و تۆفان و گێژەڵوکەو هەوروباران و تەم و مژیشدا، دەبێ لە هیدایەتی فڕۆکەکەی غافڵ نە بێت، چونکە ئەرکی ئەسڵی فڕۆکەوان هیدایەتی فڕۆکەکەیە نەک شتێکی دیکە. ئەرکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیش، هیدایەت و ڕێبەرایەتیکردنی بزووتنەوەی میللی دێموکڕاتی کور
دستانی ئێرانە و بەس. نە یەک وشە زۆرتر و نە یەک کەلیمە کەمتر.
بۆیە نابێ لە گیروگرفت و کەندوکۆسپ و تەمومژ و باوبۆران بترسین. دەبێ لە گیروگرفت و کەندوکۆسپەکان بچینە پێش و بیانناسین و چارەسەریان کەین. ئاخر حیزب ڕاست بۆ ئەوە درووستبووە. دەبێ فێربین گیروگرفتەکان چارەسەرکەین. نەک هەر پێویستە کاری درووست بکەین، پێویستە بەشێوەی درووستیش و لە کات و شوێنی خۆشیاندا کارەکان بکەین. زۆر گرنگە ئەو ڕووحیە یا بەواتایەکی تر ئەو مێنتالیتەیە لە حیزب و خۆماندا درووستکەین کە دەڵێ بەڵێ ئێمە دەتوانین ئەرکەکانمان ڕاپەڕێنین. ‌هێمن گوتەنی دەبێ لە شانو باهۆی خۆمان ڕابینین کە هەڵگرین ئاڵای ئازادی.
وەختێک ئینسان دەکەوێتە تونێڵێکی تاریک بەدوای تروسکای و ڕووناکیدادەگەڕێ. ئەوە کە بتوانی شەمعێک داگیرسێنی، هەزار جار باشترە لەوەی کە جوێن بە تاریکی بدەی.
دەبێ گیروگرفتەکان بدۆزینەوە و دەستنیشانیان کەین و بۆ چارەسەرکردنیان تێکۆشین و هەنگاو هەڵگرین. پێویستە ڕوومان لە داهاتووبێت. پێویستە کاڵایەکی سیاسی ئەوتۆ بەرهەم بێنین کە لە بازاڕی سیاسەتی کوردستانی ئێراندا موشتەری هەبن و خەڵک خوازیاری بن. دەبێ بە هەزار چاو و گوێ موڕاقیبی ئەو دەرفەت و شانسانەبین کە هەلومەجی پڕ لە ئاڵوگۆڕی ناوچە و ئێران و کوردستان و تەنانەت دونیاش بۆمان دەخوڵقێنن و کەڵکیان لێوەرگرین.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە داهاتووی خۆمان و خەباتەکەمان و میللەتەکەمان بەستراوەتەوە بەوەی کە ئێستا چدەکەین و چۆن یاری دەکەین؟ ئەگەر پێکەوەبین و یەکگرتووبین و هاوئاهەنگی و هاوڕایمان پێکەوە هەبێت، هیچ هێزێک ناتوانێ بمانشکێنیێ و ڕێگای چوونەپێش بەرەو ئامانجەکانمان لێ بەربەستبکا.
ئەرکی ئێمە ئەوەیە هەموو هێزەکانی نێو بزووتنەوە بخەینە سەریەک . ئاخر دەبێ بزانین کە کادرەکانی حیزب، تێکۆشەرانی نێو سەنگەرە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوە، گەورەترین سەرمایەی خەباتەکەمانن. بۆیە دەبێ ئەوان ببنە ئاکتۆری سەرمەیدانەکە. کۆڕوکۆبوونەوە و سیمنار و کۆنگرەو کۆنفڕانسەکانمان پێویستە ببنە مەیدانی باس و دیالۆگی پڕنێوەرۆک سەبارەت بە سیاسەت و ئامانج و تاکتیک و ستڕاتیژیەکانمان. هەموو تێکۆشەرانی حیزب دەبێ شانس و مەیدان و دەرفەتی ئەوەیان هەبێ لە شكڵپێدانی حیزب و بزووتنەوە و سیاسەت و تاکتیکەکانی حیزبدا، نەخشی خۆیان بگێڕن. دیالۆگ و باس و مشتوم�
�ی بەکەڵک، فەزایەکی پڕ لە هاوکاری درووستدەکا و ئاستیی موشارەکەت دەباتە سەر. لەو بارەوە هەندێک ئەسڵ هەن کە دەبێ وەبەرچاویان بگرین. گرنگترینی ئەوان ئەوەیە کە تێبگەین هەموو ڕوانگەکان، هەموو جۆرە نەزەر و بۆ چوونەکان بە ئەندازەی یەک بایەخیان هەیە. هەموویان دەبێ بە هێند بگیرێن و سرنجیان بدرێتێ و گوێیان بۆ شلبکرێ. لێرەدایە کە ڕێبەریی ئەرکێکی گەورەی دەکەوێتە سەرشان . ئەرکی خوڵقاندنی فەزای موشارەکەت بۆ بەدەنە و تێکۆشەرانی حیزب و بزووتنەوە.
ئێمە لە سەردەمی فوتباڵدا دەژین. ڕەنگە بەکارهێنانی فوتباڵ وەک تەمسیل، کۆمەك بە ڕوونبوونەوەی مەبەستەکەمان بکا. لە فوتباڵدا زۆرگرنگە کە هەموو تیمەکە بەشداربن و پێکەوە یاری بکەن. ڕاستە هەرکام لە یاریزانەکانی تیپەکە ئەرک و مەوقعیەتی خۆیان هەیە، بەڵام پێکەوە یاری دەکەن و چ ببەنەوە و چ بیدۆڕێنین، هەموویان تێیدا بەشدارن. ناکرێ ئەو کەسە کە شوت لێدەداو و تۆپ دە دەروازەی تیپی ڕەقیب دەکا، میداڵی ئیفتیخار و قارەمانی بداتە خۆی و یاریزانەکانی دیکەش بە دەردی شوانەکەی حەقنادیاری نێو فۆلکلۆرمان بەرێت.
بۆیە زۆر گرنگە هەموومان هەستی ئەوەمان تیدا درووستبێ کە بۆ یەکتر شتین. بۆ یەکتر پشت و پەناین، لە لای یەکتر خاوەن ڕێز و مەوقعیەتین. زۆر درووستە هەموومان لە نێو هاوڕێانی خۆماندا هەست بەوەبکەین کە هەین. هەموو حەقمان هەیە لە پەنا یەکتر گوڵبکەین. هەموو حەقمان هەیە ببینە ئاوێنەی یەکتر و یەکتر بە یەکتر نیشان دەین. زۆر بە جێ یە یەکتر هاندەین و یەکتر تەشویقکەین. کەسانی بە هێز و بڕوا بەخۆ دەتوانن هێز بدەنە کەسانی دیکە. ئەگەر پێغەمەرێک بڕوای بە خۆی و پەیام و پێغەمبەربوونی خۆی نەبێت، چۆن دەتوانێت خەڵک بۆ قبووڵکردنی پەیامەکەی هاندا؟ کەسێک کە لە هاڕمۆنی �
�ایە لە گەڵخۆی و حیزب و تەشکیلات و هاوڕێکانی دەتوانێ ئینێرژی موسبەتیش بە سەر دەوروبەری دا ببارێنێ. ڕیبەرایەتی هیچ شتێک نیە بێجگە لە پەرەپێدانیی ئینسانەکان و وەگەڕخستنی تواناکانیان. ڕێبەرایەتی دەبێ ڕێبەرایەتی بکا، گرێ کوێرەکان بکاتەوە، کۆسپەکان تەختکا، رووناکایی بخاتە سەر تاریکیەکان، دیواران بڕوخێنێ، پردان درووستکا، گەورەترین کۆڵکە هاوبەشەکان یانی مەخرەجە موشتەڕەکەکان بدۆزێتەوە، ئینێرژی پۆزەتڤ تەزریق بکا، هیوا و ئومێد درووستکا، ئەرکە سەرەکیەکان دەستنیشانکا، سەرمایەکان دەکارکا، مەیدانان بۆ کار و چالاکی بدۆزێتەوە و بخوڵقێنێ ودرو�
�ت بکاو بەرینکاتەوە، ڕوانگە و پێرسپێکتیڤی حیزب و بزووتنەوە ڕوونتر و گەورەتر کاتەوە، هێز وەبەر ئەو ئەژنۆیانە بنێتەوە کە بێ هێز بوون، بنباڵی ئەو هێزانە بگرێ کە لە سەر ڕێی خەباتدا شەکەتی بە ڕووخساریانەوە دیارە، گوێ بگرێ و ببیستێ و تەماشاکا و ببینێ. باتریەکان شاڕژ کاتەوە، دەرسان دابدا، ماتۆڕەکان چەورکا و ڕۆن و گازۆلیان بۆ پەیداکا، دڵان بێنیتەوە جێی خۆ، ئاسۆیان دەستنیشان کا، خەت بدا، قامک ڕادێرێتە هەڵە و کەمووکوڕی و لاوازیەکان، جۆگاو ئاوەکان جۆماڵ بکا، ئاو بۆ ئاشەکان دابین بکا، متوربان بکا، هەوری نائومێدی بڕەوێنێتەوە، دڵی گەورەبێ و تەنا�
�ەت توانای نازکێشانمانیشی هەبێت. دیارە ڕێبەریش حەقیەتی ناز بەسەر ئێمەدا بکا، بەڵام دەبێ توانایی نازکێشانی ئێمەش لە خۆیدا درووستکا. دڵنیام رێبەریی پوختەی ئێمە لە داهاتوودا پتر ئەو لێوەشاوەیانە لەخۆی دا نیشان دەدا. ئاخر نەک هەر بەدەنەی حیزب، میللەتێک چاوی لێیەتی.
ئەرستۆ دەڵێ ئامانجی سیاسەت و مەبەست لە کاری سیاسی بریتیە لە خێری گشتی . حیزبی ئێمە وەک حیزبی هەرە سەرکی لە کوردستانی ئێران کاری ئەوەیە خێری گشتیی میللەتی کوردی بوێ و بیپارێزێ. حیزبی دێموکڕات بۆ دەستنیشانکردن و بردنە پێشی خێری گشتیی میللەتی کورد درووستبووە. ئەرکی هەرە گرینگی ئێمە لەو قۆناخەدا ئەوەیە کە لە هەمیشە پتر فوکوس یانی تەمەرکوز و ئەولەویەت بخەینە سەر ئەو ئامانجە و ئەو ئەرکە هەمیشەییەمان بە لێوەشاوەییەوە جێبەجێ بکەین.
ئیبڕاهیم لاجانی

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌