ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

 وتووێژی رادیۆ کوردان لە گەڵ بەڕێز مەجید پاڵانی

den 26 januari 2012 01:12:23
 هه‌بوونی رۆژ تیڤی پێویسته‌ بۆ گه‌لی کورد و دێمۆکڕاسی له‌ ناوچه‌که
ده‌سته‌ڵاتی نادێمۆکڕاتیک به‌ پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگای دێمۆکڕاتیک هه‌ر ده‌م تێده‌کۆشێت کۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ر له‌ هه‌مو بواره‌کانه‌وه‌ پاشوه‌ڕۆ بهێڵێته‌وه‌ و بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ و ڕاگه‌یاندن به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆی کانالیزه‌ بکات.‌
بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ خۆلیای ئازادی و یه‌کسانیه‌، مێدیای ئازاد و دور له‌ گرژی و دۆگماتیزم به‌ وێنه‌ی هه‌ڵمژینی هه‌وایه‌ بۆ زینده‌وه‌ر و ژیان .
تورکیه‌ ده‌مێکه‌ تێده‌کۆشێت ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ی گه‌لی کورد کپ بکات وهه‌رده‌م تێکۆشاوه‌ به‌ بێ گرفت سیاسه‌تی‌ شۆوینیستیانه‌ی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ویست و خواستی دێمۆکڕاتیکی گه‌لی کورد سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. له‌ ساڵانی 2004،2005،2006 2010 ده‌وڵه‌تی تورک 3 جاران مێدیای مه‌رکه‌زی دانماڕکی به‌ سه‌ر کردۆته‌وه‌ بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی لیسانسی ڕۆژتیڤی به‌ڵام حه‌وله‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌ێێشتن، و ساڵی 2010ش تێکۆشا له‌ ڕێگه‌ی دادگاوه‌ ئه‌و چرایه‌ له‌ گه‌لی کورد بکوژێنێته‌وه‌، که‌ ئه‌م جاریش به‌ ئاکام نه‌گه‌ییشت.
حه‌ول و تێکۆشانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ داخستنی ڕۆژتیڤی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ جێگای سه‌رسوڕمان نیه‌ و به‌ مێتۆدی تایبه‌ت به‌ ده‌وڵه‌تێکی نادێمۆکڕاتیک ده‌ژمێردریت و هاوکات به‌ره‌ی ئازادیخواز و دێمۆکڕاتی کوردیش به‌ پێچه‌وانه‌ی تێکۆشانی ده‌وڵه‌تی تورک پشتیوانی و هاوسۆزی خۆی بۆ ئه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ خۆرتتر ده‌کاته‌وه‌ و سورتر و قایمتر له‌ ڕابردو له‌ پشت ئه‌م تیڤێیه‌ ڕاده‌وه‌ستێت، به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ کؤمه‌ڵگای پێشکه‌وتو و دێمۆکڕاتیک له‌ ئاست ئه‌م هه‌ڵویسته‌ بێ بنه‌مایه‌ی شیرکه‌تی ' یوتڵ سات 'ی فه‌ڕانسه‌ بێده‌نگ ماوه‌ته‌وه‌ و مێدیاکانی وڵاتانی ئوروپایی له‌ به‌رامبه‌ر خه‌فه‌ کردنی ده‌سته‌خۆشکی خۆیان ' ڕۆژ تیڤی ' بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه‌ و ئه‌وه‌ش باش ده‌زانن که‌ ئه‌و بێده‌نگیه‌ سیاسیه‌ و به‌ واتای پشتیوانی له‌ کردارێکی نادێمۆکڕاتیکی ده‌وڵه‌تی تورکه‌ و هه‌ڵویستێکی نادێمۆکڕاتیکه‌ له‌ لایه‌ن مێدیا و کۆمه‌ڵگای ئوروپایی.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا سه‌رجه‌م ئه‌و بێده‌نگیه‌ له‌ لایه‌ن مێدیا و کۆمه‌ڵگای ئوروپا، به‌ هه‌ڵویستێکی سالم نازانێت بۆ سه‌قامگیری دێمۆکڕاسی له‌ ناوچه‌که‌دا و داوا ده‌که‌ین به‌ سه‌ر هه‌ڵویستی خۆیاندا بچنه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا، کرده‌وه‌ی دژه‌دێمۆکڕاتیکی ده‌وڵه‌تی تورک سه‌رکۆنه‌ بکه‌ن و پشتیوانی مه‌عنه‌وی و مێژویی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مێدیای ئازاد ڕاشکاوانه‌ ڕابگه‌یه‌نن .
گه‌لی کورد و ناوچه‌که‌ له‌ هه‌میشه‌ زۆرتر پێویستی به‌ مێدیایه‌کی ئازاد هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌و پێش چون و نزیک بونه‌وه‌ له‌ ئازادی و دێمۆکڕاسی .
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا
20110124
 

 

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌