ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  ٦٦ ساڵڕۆژی دامەزرانی کوماری کوردستان لە ئوتریش بە شکۆێکی مزنەوە بەڕێوە چوو

٦٦ ساڵڕۆژی دامەزرانی کوماری کوردستان لە ئوتریش بە شکۆێکی مزنەوە بەڕێوە چوو
ڕێکەوتی ٢٠١٢.١.٢١ لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش ئاهەنگی دووی ڕێبەندان شەست و شەشەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان گیرا. یادەکە بە بەشداری دوو گۆرانیبێژی ناسراوی کورد بەڕێزان هانی و کاک بەختیار ساڵح و هەروەها بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش و خەڵکی ئوتریشی، و نوێنەرانی ڕەسمی حیزب و ڕێکخراوە کوردیەکان بەڕێوە چوو.
بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە خاتوو ڕێزان مۆتیئی و خاتوو سۆما مورادی بە دوو زمانی کوردی و ئاڵمانی دەقی بەرنامەکەیان ڕاگەیاند و ئاهەنگەکەیان بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاند .
خوێندنی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب وەک دەستپێکی بەرنامەکە، پاشان بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل و نیشتمان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیندرا.پاش ئەوە پەیامی کومیتەی حیزبی دیمووکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش بە زمانی کوردی لە لایەن د. جەزا ساڵحی وە پێشکەش کرا.
پاشان گۆرانیبێژی دەنگ خۆش و بە توانا کاک بەختیار ساڵح هاتە سەر سەحنە و بە گۆرانیە شاد و خۆشەکانی و بە هاوکاری موسیقاری شارەزا کاک هیوا بەشدارانی ئاهە نگەکەی هینایە هەڵپەڕکێ و شادی . بە دوای ئەودا گٶرانێبێژی تری دەنگ خۆش و بە سۆز خوشکە هانی بە دەنگە زۆلالەکەی وهاوکاری دوو مووسیقاری بە ئەزموون کاک گۆران و کاک شەهرزاد ئاهەنگەکەی درێژە پێدا و دڵی بەشدارانی خۆشتر کرد. لە کۆتایی بەرنامەکەدا بۆ جارێکی تر کاک بەختیار هاتەوە سەر سەحنە و تا کۆتایی بەرنامەکە بەشداران خۆشی و هەڵپەڕکێیان کرد. بەرنامەکە لە سەعاتی یەکی شەولە گەڵ شادی چەپڵەڕێزانی بەشداران کۆتایی پێهات.
شایانی باسە کە پەیامی پیرۆزبایی ئەم حیزبانە ، پارتی دیمووکراتی کوردستان، یەکیەتی نییشتمانی کوردستان، حیزبی شوێعی کوردستان وحیزبی شوێعی عێراق پێمان گەیشت کە زۆر زۆر سوپاسیان ئەکەین و ئیمەش یادی دووی ڕێبەندان لەوان پیرۆز ئەکەین. شایانی باسە کە لەم بەرنامەیەدا ئەم حیزب و رێکخراوانە بە رەسمی بەشدار بوون.
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیمووکراتی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
حیزبی شوێعی کوردستان
حیزبی شوێعی عێراق
ناوەندی دەرەوەی ڕێکخراوە دیمووکراتیەکان (یەکیەتی نیشتمانی کوردستان)
کۆمەڵەی کوردی ئوتریشی بە بەشداری دوکتۆر فووکس
لە لایەن کومیتەی حیزبەوە لە وڵاتی ئوتریش سوپاسی هەموو ئەو ڕێکخراوو کەسانەی دەکەین کە لە بەڕێوەبردنی سەرکەوتوانەی بەرنامەکەدا هاوکاریان کردوێن .
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش
 

23.jpg

28.jpg

35.jpg

بۆ بینینی وێنەی زیاتر کلیک لێرە بکەن

 

 

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

 

 

 

 

 

 

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌