ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

 بەڕێوەچوونی جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە شاری ستۆکهۆڵم

den 23 januari 2012 00:12:17
بەڕێوەچوونی جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە شاری ستۆکهۆڵم

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی21/1/2012 یادی شەست و شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوێد بەڕێوە چوو...!
کومیته‌ی هاوکاری هێزه ‌سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی به‌ سەرپەرشتی کومیته‌ی سوێدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بە هاوکاری یەکێتیەکانی ژنان، کوردان، لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران،لە وڵاتی سوێد، وه‌ک هه‌مێشە، ئەمساڵیش یادی شەست و شەشەمین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستانیان به‌رز و پیرۆز ڕاگرت‌.
شایانی باسە پاش ئامادە کارییەکان و ڕازاندنەوەی هۆڵی ڕێوڕەسمەکە بە دروشمی جۆراو جۆر، وێنەی ڕێبەرانی نەمر، ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەروەها گوڵی ڕیز و خۆشەویستی بەو بۆنە پیرۆزەوە. کاتژمێر 5ی دوا نیوه‌ڕۆ بە کاتی ئۆرووپا ده‌رگاکانی هاتنه‌ژوورەوە بە ڕووی بەشدربووان کرانەوە.
شایانی باسە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا، زیاتر لە هه‌زار و پێنسەد که‌س کە برێتی بوو لە ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. کوردانی ئه‌مه‌گداری ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی کۆماری کوردستان له‌ هه‌ر چوار پارچەی کوردستان، وێرای نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی،نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ و هەروەها پارت و شەخسییەتە سیاسیه‌کانی سویدی و به‌ ده‌یان ڕۆژنامە نووس و که‌سایه‌تی سیاسی،فه‌رهه‌نگی ، کۆمەڵایەتی، له‌و‌ هۆڵەدا کۆبوونەوە.
کاتژمێر 6 ی پاش نیوەڕۆ ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی (ئه‌ی ره‌قیب) له‌ لایه‌ن کۆڕی سروودی یه‌کێتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ڕاگرتنی خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له خه‌بات و تێکۆشانی شه‌هیدانی ڕیگای رزگاری کورد و کوردستان ده‌ستی پێ کرد.
پاشان لەلایەن هاوڕێیانی پێشکەشکار خاتوو ئاوارە جەلالی و کاک عەلی عەبدیلزادە بە گەرمی بە خێرهاتنی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و مێوانانی ئازیز و سەرجەم بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

ـ یەکەمین پەیامی لەو ڕێوڕەسمەدا، په‌یامی کومیته‌ی سوێدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو، که‌ له‌ لایه‌ن بەڕێز کاک مستەفا زارعی به‌رپرسی کومیته‌ی گشتی سوێد پێشکێش کرا.
پاشان پەیامەکانی دیکە بەشێوەی خوارەوە پێشکەش کران.

ـ په‌یامی کومیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسییه‌کانی کورد کوردستانی که‌ پێک هاتووە لە 27 پارتی سیاسی کورد وکوردستانی، له‌ لایه‌ن هەڤاڵ هێدی عارف.
ـ پەیامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فید‌راڵ لەلایەن بەڕێز یونیس شاملی
ـ پەیامی فیدراسیۆنی کۆمه‌له‌ کورد و کوردستانییه‌کان لەلایەن خاتوو شه‌رمین بۆزئەرسەلان به‌ر پرسی فیدراسیون لە سوێد.‌
ـ پەیامی هاوبەشی یەکێتییەکانی ژنان، لاوان و کوردان لە وڵاتی سوێد لەلایەن کاک حامید درودی.
له‌ به‌شێ په‌یامه‌ سوئێدیه‌کان دا، ئەم ڕێکخراوانەی خوارەوە پەیامیان هەبوو.

ـ په‌یامی پارتی سوسیالدێموكرات لەلایەن بەڕێز کلاس نوردمارک.
ـ پەیامی پارتی مودرات لەلایەن بەڕێز ئولریکا کارلسون.
ـ په‌یامی پارتی ژینگە لەلایەن بودیل سێبەلۆس.
ـ پەیامی پارتی سەنتەر لەلایەن خاتوو ئاننا نیلسون.
ـ پەیامی پارتی گەل لەلایەن بەڕێز فرێدریک ماڵم.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە له‌ توێی گشت په‌یامەکاندا بە شێوەی جۆرا و جۆر تیشک خرابووە‌سه‌ر مەسەلەی کورد و پشتیوانی کردن له‌ مافی ڕه‌وای گەلی کورد و هەروەها دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان بەگشتی و بوێری و لێهاتووی پێشەوای نەمر بەتایبەتی.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ئەم حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوەش بروسکەی پیرۆزباییان هەبوو.
ـ بروسکەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوێد" بەرێز هێرش حوسین خولە"
ـ لیژنەی ناوچەی سویدی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ـ پارتی سوسیالستی کوردستان لە سوید
ـ نوێنەرایەتی کۆمه‌ڵه‌ لە دەرەوەی وڵات - سوید
ـ کومیتەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکووری لە سوید
ـ رێکخراوی سوئێدی حیزی شوعی کوردستان
ـ بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجومەنی گشتی ولاتی سوید
ـ پەیامی هاوبەشی بزوتنەوەی دیمۆکراتیکی یارسان و یاری کورد لە سوێد
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێڕینەکانی کوردستان لقی هەندەران
ـ یەکێتی ژنانی کورد ستان لە سوید "YJK"
ـ کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان " جاپەک"
ـ بروسکەی کۆمکار لە سوید
ـ کۆمەلەی گوڵان لە ستۆکهۆڵم
ـ کۆم جوان لە سوید
ـ کۆمەڵەی کوردی لە سپۆنگا
ـ بروسکەی ڕادیۆ ئاشتی.
ـ ئنسیاتیڤی کورد لە سوید "IKS "
دواین به‌شی ڕێوڕەسمەکە کە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەرکێی بەشداربووان:
لەم بەشەدا هۆنه‌رمه‌ندانی دەنگ خۆش، کاک مەریوان سەفایەدین، خاتوو هۆزان جانێ و کاک پەیوەند جاف بە دەنگە زوڵالەکانیان ڕێوڕەسمەکەیان زیاتر ڕازاندەوە.
پێویستە ئەوەش بوترێ کە جگە لە کامێراکانی تایبەت بە کاناڵی ئاسمانی تیشک تێ ڤێ، ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداری کاناڵە ئاسمانییەکانی کورستات تێ ڤێ، کوردستان تێ ڤێ و گەلی کوردستان بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کاتژمێری 1ی دوا نیوه‌شه‌و ڕێوڕەسمەکە لەنێو شایی و خۆشی بەشداربووان کۆتایی پیهات.

کومیته‌ی سوێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشی ڕاگەیاندن
21/1/2012
 

كلیك بكه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌

كلیك بكه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌

كلیك بكه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌

كلیك بكه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌

كلیك بكه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌

بۆ بینینی وێنەی زیاتر کلیک لە وێنەکان بکەن

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌