ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  ساڵانێکه.! هیوا ئەحمەدی

 den 18 januari 2012 23:06:38
ساڵانێکه.! هیوا ئەحمەدی
ساڵانێکه هه‌وڵ ده‌درێ،
چڕۆ ده‌رکا،
داری هیوای هێز‌ه‌کانی کۆیله‌نشین
که‌چی ئه‌وساڵ، چه‌ندساڵێکه
شه‌خته بردی
به‌ری داری هیوامردووی چین و ماچین

ساڵانێکه هه‌وڵ ده‌درێ،
هه‌تاو هه‌تاو،
جوانییه‌کانی خۆری به‌هار وه‌ده‌ربخرێ
که‌چی ئه‌وساڵ چه‌ندساڵێکه
بێ‌به‌هارین،
بێ خۆره‌تاو، بێ‌ بولبول و سروشتی شین

ساڵانێکه هه‌وڵ ده‌درێ،
ده‌ریایه‌کی مه‌ند ده‌رکه‌وێ
ئاوی چوار رووباری خورڕین و کاس بکاته یه‌ک
که‌چی ئه‌وساڵ، چه‌ند ساڵێکه
هه‌ڵبرینگان
ئاوی کانی و زنه‌ی زه‌ندۆڵی رق و کین

ساڵانێکه چاوه‌ڕێینه،
فرمێسک و خوێن ببێ به ئاو و،
خه‌می خه‌ڵک بشواته‌وه
که‌چی ئه‌وساڵ، چه‌ند ساڵێکه
دڵۆپ دڵۆپ
ئاوه‌چۆڕه، بن کۆڵی کرد په‌رژینی ژین

ساڵانێکه شه‌می بروا
له ونبوونی شه‌تاوی مانگ
باریکه‌ڕێی شه‌وگار ده‌بڕێ
که‌چی ئه‌وساڵ، چه‌ند ساڵێکه
شه‌وی تاسه
سووکه‌سواری کردوون له‌ ماڵ گرده‌نشین

ساڵانێکه مه‌وته‌نی گووڵ
جێی سریوه‌ی بولبولانه
که‌چی ئه‌وساڵ، چه‌ند ساڵێکه
به‌سته‌ڵه‌که
سریوه‌ نا... مه‌لان ده‌گێڕن گه‌رمه‌شین

ئاخ
له داخی ئه‌سپی سه‌رشێت
چلۆن سه‌ری سوار هه‌ڵده‌گڕی
به‌ قۆرته‌غاری سه‌ره‌ڕۆ
سه‌ری زۆر غونچه هه‌ڵده‌بڕێ
هیوادارم لێی دابه‌زین
قه‌ت سواری ئه‌و ئه‌سپه نه‌بین

هیوا ئه‌حمه‌دی / به‌فرانباری 1390 ی هه‌تاوی

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌