ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  كومیته‌ی ڤێسترۆسی‌ حدکا و پێشوازی له‌ هه‌یئه‌تێكی رێكخستنی ڤێستمانلاندی یه‌كێتیی نیشتمانی‌ كوردستان کرد

den 17 januari 2012 01:25:17
كومیته‌ی ڤێسترۆسی‌ حدکا و پێشوازی له‌ هه‌یئه‌تێكی رێكخستنی ڤێستمانلاندی یه‌كێتیی نیشتمانی‌ كوردستان کرد
رۆژی‌ شه‌ممه‌ 14ی‌ یانواری‌ هه‌یئه‌تێكی رێكخستنی ڤێستمانلاندی یه‌كێتی نیشتمان كوردستان له‌ باره‌گای‌ یه‌كێتی كوردانی ڤێسترۆس له‌گه‌ڵ كومیته‌ی‌ ڤێسترۆسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی‌ ئێران كۆبوونه‌وه‌، هه‌یئه‌تی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان پێكهاتبوون له‌ به‌رپرسی رێکخستن ئاراس مه‌له‌ك، به‌رپرسی راگه‌یاندن حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان ئایار ئه‌حمه‌د، كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌مه‌دئه‌مین كه‌ریمیان به‌رپرسی كۆمیته‌ی‌ حدکا له‌ ڤێسترۆس، فه‌خره‌دین فه‌سیح به‌رپرسی یه‌كێتی كوردان لە ڤێسترۆس، ناجی فه‌قیه‌ پوور و میكائیل ئه‌سه‌دی به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زعی كوردستان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌دا تاوتوێ كرا و پێ له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هاو هه‌ڵوێستی هێزه‌ كورد و كوردستانییه‌كان داگیرا. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرا.
له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سه‌له‌ی‌ سنووربه‌زاندن و تۆپبارانه‌كانی‌ ئێران و توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ زیانی گیانی و ماڵی زۆری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، خرایه‌ به‌ر باس. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ستایشی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی‌ ئێران كرا كه‌ هه‌موو كات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستانی‌ له‌به‌رچاو بووه‌ و زۆر ژیرانه‌ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی پاراستووه‌.
مه‌سه‌له‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ئێران و پرسی كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران ته‌وه‌رێکی تری دانیشتنه‌که‌ بوو، كه‌ لەم تەوەرەش باس له‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ كرا، كه‌ وێڕای زیندانی كردنی چێن و توێژەکانی‌ كورد و غه‌یری كورد، و رۆژانه‌ ئیعدام کردنیان بە بیانووی جۆراو جۆرەوە.
له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان لەو پەیوەندیە ده‌ربڕی و هیوایان خواست په‌ره‌ به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندی و هاوكاریانەی‌ نێوان هەر دوولا بدرێت.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ ڤێسترۆس
14/1/2012
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌