ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

چارەنووسی ژیان ومەرگت هەڵبژێرە! خالیدخورینجی

 den 15 januari 2012 02:24:31کاتی بڵاوکردنەوە
چارەنووسی ژیان ومەرگت هەڵبژێرە! خالیدخورینجی
ژیان، یانی بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ ونەداری،یانی زاڵبوونی مرۆڤ ،یاخۆگیاندارانی غەیرەناتق بەسەر مەرگ داو تەسلیم نەبوون.ژیان واتاڕاوەستان لەدژی مەرگ وماڵ ئاوای نەکردن لەم جیهانە گەورەیەی لەناویداین.

ژیان بۆ هەر کەس ولایەن و دەستەوتاقمێک دوومەفوومی دژی یەکترو  دور لەیەکتری هەیە.
کەئەم دوانەش بریتین: لەیەکەم ژیان بەسەربردن بەسەربەرزی وتەسلیم نەبوونی دەوروبەرت وپشت نەبەستن بەقەزاوقەدەروهەوڵدان بۆڕاوەستانت لەسەرپێی خۆت وپەنانەبردن بۆنانی سەرشۆڕی وخواردنی بەهەمی ڕەنجووماندوبوونی حەڵاڵ وئارەقەی ناوچاوانی خۆت وژیان بەپاکی ومردن بەسەربەرزی وکڕنۆش نەبردنبۆ جنایەتکاران ودوژمنانی گەل ووڵات،بەکوردی وبەکورتی کەم ژیان وکەڵ ژیان دەکەی بەڕێچکەی ژیانت وپشتت دەبەستی بەڕەوای و دادپەروەری و هەوڵنادەی زاڵم زاڵمتربکەی ومەزلومیش داماوترو مەزلومتربکەی و دەستی داگیرکەر بەهێزترودەستی داگیرکراویش بێ هێزتربکەی و خۆشت ڕوڕەشی دونیا و قیامەت بکەی وهەرسڵاوەتان بۆسەلامەتی سەری ئاغات لێبدەی وبڵێی قەیدی من ناکات من غوڵامی کەوشی ئاغام.
دووهەم :
ژیان بەسەربردن بەسەرشۆڕی وچۆکدادان بۆهەرجۆرەڕوداو ئاڵوگۆڕێک کەلەجیهان ولەوڵات وناوچەی ژیانی تۆ ڕودەدەن وترسانی تۆ لەژیان ونەبوونی بەرنامەت بۆ ژیانی داهاتووت ودەستەپارچەبوون و سەرلێشێوان و سەرئەنجام خۆدۆڕاندن وتەنەزولکردن بۆ دوژمنانی گەل ووڵات وپەنابردن بۆ خۆفرۆشی وکاری نەشیاو دور لەویژدانی مرۆڤایەتی :
بالەوناوەداکەمێک جیاوازێکانی نێوان ئەم دووچەمکەی ژیانی بەسەر بەرزی وژیانی بەسەرشۆڕی لەیەکتری جیابکەینەوەوبەدوور لەسۆزمان بۆلایەکیان وبێزاریمان لەلایەکەی دیکە بەکورتی باسێکان لەسەربکەین وڕاستێکان وەک خۆیان شیبکەینەوەو بیانخەینەبەرچاوی خوێنەرانی وشیاروخاوەن ویژدان.
یەکەم: ژیان بەسەربردن بەسەربەرزی وبێ باک بوون لەژیان ومردن.
هەڵبژاردنی ئەم ڕێبازەنیشانەی گەوەری تۆیە،نیشانەی بەرزی ئەقڵ و بیرولێکدانەوەی تۆیە،نیشانەی ورەبەرزی وبەشەهامەتی وپاکی و چاونەترسی تۆیە،نیشانەی وەفاداری وخۆشەویستی تۆیە بۆگەل ووڵات وئازادی وئازادی خوازانی وڵاتی تۆی خاوەندەماری مرۆڤانەو دڵوودەرون پاک ،نیشانەی تەسلیم نەبوونی تۆیەلەبەرامبەر سەختی ژیان وفشاروداواکانی دوژمنانی گەل ووڵاتەکەت وپشت نەبەستنت بە قەزاوقەدەروهەڵوێستی تەماحکارانەی هەلپەرستانی دەوروبەرت و نیشانەی سەداقەت و ڕاوەستانت لەسەرڕێبازێکی زۆرپاک ولەبیرنە کراوەوڕێبازێک کەلەدڵی سەربەرزانی گەل ووڵات دازیندووە وهەربە
زیندوویش دەمێنیتەوە:
دووهەم:
ژیان بەسەربردن بەسەرشۆڕی وهەڵبژاردنی ئەم چەمکەی ژیان:
نیشانەی زەحیفی وورەڕوخاوی وبێشەهامەتی وترسان لەژیان و ڕوداوئاڵوگۆڕەکانی جیهان ودەوروبەری تۆیە،نیشانەی ئەوەیەکەتۆلە نێوان ڕوناکی تاریکی داتاریکیت هەڵبژارد،نیشانەی ئەوەیەکە تۆسەر شۆڕی وترسان وورەنزمی وچاوشۆڕی وۆڕوپووچی وبێ ئیرادەیت هەڵبژارد، کەبەشی دووهەمت هەڵبژارد دەستت بەرزکردەوەبۆ قبوڵ کردنی هەرخەراپێک وبۆتەئیدکردنی هەرتاوانێک ،بۆدانی دەنگت بۆهەر جنایەتێک کەدژی گەل ووڵات ودایک وباوک وخوشکوبراوبرازاوئامۆزاو خوشکەزاوپورزاو جیران وناسیاو نەناسیاوێکت،کەتۆ خاڵی دووهەمت هەڵبژارد،یانی پەردەی ڕەشت خستەسەرژیان ومەرگی داهاتووی خۆت .یانی تۆ خۆت بەدەستی خۆت خۆڵت کرد بەسەرسەری خۆت وپشتت لەگەل ووڵاتت کرد وئەمانەت بۆ بەرژەوەندی شەخسی وکاتی خۆت فرۆشتن ودەنگی بەڵێت دابەدوژمنانی گەل ووڵات تابە ئارەزوی خۆیان چەنگی ڕەشیان لەگەروی ژیان وکەڕامەتی گەل ووڵات وئازادی خوازانی وڵات داگیربکەن،یانی پەردەی ڕەشت خستە سەرچاوانت تاهیچ جنایەتێکی دوژمنانی گەل ووڵاتت بەلاتەوەگرینگ نەبێ وگوێیەکانت کەڕبکەی ودەرگای شەهامەت وکەڕامەت وژیان بە شێوەی ئینسان لەسەرخۆت گەڵابدەی ونەبینی ونەبیسی.
بۆ بەدەست هێنانی دەنگی دوژمنانی گەل وخاکت ومانەوەی ژیانت  بەسەرشۆڕی وبەسەربردنی زیاتری تەمەنت لەزلکاوخەیانەت وبێ دەسەڵاتی وخۆفرۆشی داو ترسانت لەمەرگ ولێوەلەرزەت لەترسی مەرگ وبی ئیرادەی وڕاهاتنت بەنانی سەرشۆڕی وڕاوسەتانت لەدژیخاوەن غیرەتانی گەل ووڵات وهەوڵدانت بۆدەستەمۆکردنی کەسانی پاک وخاوەن ڕەوشتی بەرزوپیرۆزتا ئەوانیش وەک خۆت سەرشۆڕودەستەمۆی دەستی جنایەتکاران وداگیرکەرانی وڵاتیان بکەی.کەخاڵی دووهەمت پەسەندکرد ،یانی بەدەستی خۆت ئیمزات کرد کەتاماوی بەسەرشۆڕی بژی وئەگەر مردیشی بەتاوانبارو ڕوڕەشی گەل ووڵاتەکەت ناوت بەرن،تۆ کە خاڵی دووت هەڵبژارد یانی چوویەدەسەنگەری تەماحکاران وکۆنەۆەرستانی مێژووی مرۆڤایەتی وبەهەربیانوویەک ئەوکارەبکەی هیچ لەتاوانەکەت کەم ناکاتەوە،جاچ لەبەرماڵی دونیا،یان لەبەر تۆڵەوەتۆڵەکردنەوە،یا لەپێناوی بەرژەوەندی ومقامپەرستی دابکەوێ زلکاولەڕێگاوڕێبازی گەل ووڵات وئازادی خوازانی وڵات دوورکەوتێوەولەهەرڕێگایەکەوە  هەوڵتداکەزەربە لەگەل وتێکۆشەرانی گەل بدەی ئیتر پاساووەپوچوو نەزۆکەکانت ناتوانن بەفریات بگەن ولەوچاڵەڕەشەڕزگارت بکەن ومرۆڤ ومرۆڤایەتی ومێژوو چۆن لەسەر خیانەتکارانی وەک مەلای خەتی و دەیانی دیکە لە نەتەوەکانی تری جیهان ڕاست گویانەوبەبێ ئەملاولا نووسیوێتی لەسەرتۆ وهەزارانی تری وەک تۆ دەنووسێ وناتانپارێزێ وبێ باکانەونەترسانەدەتانداتەبەرچەرخی هاڕین وتاوانەکانتان بۆدەست نیشاندەکات وپێتان دەڵێ کەئەوکەسوو لایەنانەی لەسەر ڕێگاوڕێبازی ئەسڵی گەل ووڵات دەترازێن ودەستەملانی شەوزەنگ و لاڕێی دێن سۆزولێ بووردەی گەل وئازادی خوازانی گەل نایانگرێتەوەو دەبێ باجی کردەوەناڕەسەنەکانی خۆیانبدەن وبەشەرمەزارێوەداوای لێ بووردن لەگەل وتێکۆشەرانی ئەو گەلە بکەن،بۆیەباشترەئەوەیە تالەوەزیاتر نەکەونەتە زلکاوی خەیانەت وسەرشۆڕی لەسواری کەری شەیتان بێنەخواروچیترهەوڵمەدن بەدەسەڵات وئیمکاناتیدوژمنانی گەل ووڵات ڕاستێکان فەرامۆش بکەن وئەسپی خەیاڵ وسەرکێش بەرەوبیابانی نادیار بتان فڕێنێ.
باوەڕمەکەن دەست بەسەرداگرتنی سەروەت وسامانی ئازادی خوازان وبنەماڵەوکەسووکارەکانیان چ لەگەرمێن وچ لەکۆێستان بتوانێ خۆشبەخت وخوشناوتان بکات ،سەرئەنجام ڕۆێک دادێ کە ئەوتاوانباروتەماحکاروبێ بیروباوەڕانەی کەدەستیان بەسەربەرهەمی شوڕش وسەروەت وسامانی تێکۆشەرانی ئەوشۆڕشانەداگرتووە لە باشوور بن یا لەباکوور لەڕۆژهەڵاتبن یا لەڕۆژیاوا.
سەر ئەنجام ڕۆژێک دادێ بۆبەردەم دادگای حەداڵەت ڕاپێچ بکرێن و تامی تاڵی ئەوتاوانەو هەزاران تاوانی دیکەیان پێ بچێژرێت ومال و هەق بۆخاوەن ماڵ وخاوەن هەق بگەڕێتەوە کەبەدڵنیایەوە ئەوڕەوتەش ‌دێتەپێش ومێژووی کۆمەڵگای جیهان شاهیدی سەدان  ڕوداوی لەوبابەتانەیە وبیستوومانەودیومانەکەئەوکەسانەی پشتیان لە گەل ووڵات وعەداڵەت کردووە چۆن سەرئەنجام فەشەڵیان هێناوەو زەبوونانەڕاپێچی بەردەم دادگای عەداڵەت کراون:
خالیدخورینجی1-14-2012
 

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌