ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

 هەق وا نیە بە سەر خەڵکی ڕەسەنی یارسانەوە مامەڵە بکرێت. ! ڕێبوار

 den 15 januari 2012 02:24:31کاتی بڵاوکردنەوە

 هەق وا نیە بە سەر خەڵکی ڕەسەنی یارسانەوە مامەڵە بکرێت. ! ڕێبوار
کردە وەی نابە جێ هە ندیک ئە فرادی نێو گروپە یارسانیە کان دە رەوە ی وڵات، جار و بار ماهیە ت خە لکی تری ڕە وشت بە رزیان دە باتە ژێر پرسیار. لە و ساڵانە ی دوایە كۆمە ڵێک خە ڵک بە ناو گە لی جودا جودا لە ژێر مەرام و نیە تی تایبە ت بە خۆیان بە کە ڵک وە رگرتن لە پرش و پەڵاوی ئە فکاری خەڵکی شەرە فمە ندی یارسانیانی دە رەوە ی وڵات هە ر جارە بە جۆرێک وبە لێباسیکی نوێی ئاشوبە وە واردی ئە مەڵ دە بن.هە ڵبە تە خەڵکانیکی خزمە ت گوزار و هزرمەندیشان بە خۆوە گیردوە کردوون، کە ئە وانیش بونەتە قوربانیانی بی خە بەر لە ئاشوبی دۆست. هەر خودی ئە وە یکە بە ناو مەزهە ب و دینە وە جە ریان دروست  دە کەن و لە ژێر پەردە ی دیمۆکراتخوازی و یە کسانیخوازی جامعە ی یارسان ریزێک بو خۆیان جودا دەکە نە وە، کە گۆیا بە تەجروبە بۆ یارسانیە کان دە رکەوتووە کە یەکڕیزی و خۆباوەڕی لە گە ڵ هێزە نە تەویخوازە کانی تری ڕۆژهە ڵاتی کوردستان جیدی لە قازانجی یارسانیە کان نیە و زۆر جاریش بە گوناهی دەزانن کە کەسێکی یارسانی بە دور لە فکر و هزری ئە وان لە ڕیزی ئەحزابی تری کوردستانیدا بێت و تە نانەت بە لاڕێدا چووی دە خوێنن و ساد وسەودا کردن لە گەڵ لایەنە ناکوردستانیەکان، و رشتنی فرمێسکی نا بە حەق رۆژیک بۆ موجاهدینی خەلق ورۆژێک بۆ ئەوی تر لە سەر حسابی مەردومی یارسان سەد جار لەتمە لە ماهیەتی خۆیان و خەلکەکەیان دەدەن. ئەوان بە سەر خەلکەوە سیاسەت دەکان بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان.من لەو باوەڕە دام کە ئەمە تەنیا خەلکانێک پێشوازیان لێدەکا کە هێشتا لە مەرامی واقعی ئەوان تێنەگەێشتبی. هەڵبە ت وەك گوتم ئەو گرۆپانە بە خۆشیەوە ئە ژماریان زۆر نیە و زۆربەی یارسانیانی دەرەوەی وڵات زۆرلەوە گەورەترن خۆیان لە ڕیزی واندا ببینن. بە ڵام بە داخەوە کە سانیکیش هەن بێ خە بەر لە هاڵ وئەهوالی دونیا لە بەر بێ ئاگاهی سیاسی و تووشی ئاتفە و ئحساساتی ووشکی مەزهە بی دە بن و بە چاو و گوێ بەستراوە ی لایە نگریان لی دە کەن و بی ئاگا لە وەی کە کێیە ڕێبەری ئەم جەریانانە دەکات و خاوەنی چ مەرام و ڕابردۆیەکن. ، بەڵام دیسان زۆر ناخایەنی کەم کەم کار و کردەوە کانی ئە و تاقمانە بۆ ئە فکاری یارسانیی دەرەوە ی وڵات ڕوون دەبێتەوەو کنارە گیریان لێ دەکەن. وەك چۆن لە سە رەتاوەو لە جەریانی دەست بە کارکردنی ڕەسمی ئەم لایە نانە لە ٢٠٠٧، خە ڵکانێک هە بوون زۆر بە ئشتیاقەوە شیفتەیان بوون و لە گەڵیان کەوتن، کە جی تەنیا پاش چەن مانگ بە خۆوە کەوتنەوە لێیان دوور کەوتنەوە. بە داخەوە هاتنە ئارای ئەم جاریاناتە نەک هەر هیچ قازانجێکی بۆ خەڵکی بە شەرەفی یارسانی نەبوو، بەڵکو ببووە ئاملی زور ئاشووب و دووبەرەگی لە نێو ئەم خەڵکە دڵ پاک و کورددۆستە. هەتا کار گەیشتبووە جێگایەک کە ئاژاوا سنووری بنامەڵەی تێپەڕاندبوو و دەستی خستبووە نێو دوستایەتی و پێکەوە ژیانی خەڵکانیکی بەش مەینەت کە ساڵانێکی زۆر وەك یەك بنەماڵە دەژیان. هەڵبەتە بێ بەرنامەی خۆدی ئەم جەریانانە و بی بە باوەڕیان بە وەی کە خۆیان شوئاریان بۆ دەدا، هەر زۆر زوو تووشی چەند دەستەی بن و هەریەکە بە چەند بنەماڵەیەکەوە ئاڵایەك بۆ تاقمەکەی بەرز بکاتەوە. ڕەنگە هەنیك کەس بە بیانووی ئەوەیکە تا ئیستا شتی زۆریان لە بارەی ئەم گروپانەوە بۆیان ڕوون نەبۆتەوە، موخاڵفی بۆچوونەکانی من بن. جا بۆ ئەوەیکە زانیاریەک بە خەلکی خۆشەویستی یارسانی دەرەوەی وڵات ببەخشم وهەم تا هەدێکیش مۆخاڵفینی بۆچوونەکانم قەنائەت پێ بێنم، ناچارم کەمیک زیاتر نوسینەکەم درێژ کەمەوە.
لە پێشدا تەرکیبی ئەفرادی ڕێبەری ئەم جەریانە کەسانێکن کە ماوەیەك لە گەڵ ئەحزابی کوردستانی و ئێرانی بوون.
گرفتی واز هێنانیان لەو ئەحزابانە بە بیانووی دیفا‌ لە بێ مافی سیاسی و مەزهەبی خەڵکی یارسان، بیرۆکەی دامەزراندنی جەریانەکەیان هێناوەتە ئاراوە. بەڵام لە بنا‌غەدا وەك تۆڵە کردنەوەیەك و خەیاڵ پەڵاوی و دروست کردنی وەزنێك لە بەرانبەر ئەو ئەحزابانەی کە خۆیان تێدا دۆراندووە، بەو کارەیان هەستان.
دواتر کارەکانیان شکڵ دەگرێ. بۆ نموونە نیزیك بە زۆربەی نەفەراتی دەرەجە ئەوەڵیان لە ریزەکانانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون و بە دەلیلی ئەوەی کە رەوتی نێو حیزبی دیمۆکرات یان ئەو ئۆرگان و کۆمیتانە بە مەیلی ئەوان پێش نەچووە، هەستیان بە مەزلومیکی تەواو کردوە کە یارسانین غەدریان لێ دەکرێ، یان لە کونفرانسیکی حیزبی بە گوێرەی پێویست دەنگیان پی نەدراوە و کێشەی کۆمەڵایەتی و خاڵی بێ باوەڕی گشتیان لە سەر پەیدا بووە.
بەشێکی تر لەو تاقمە پێشتر لە گەڵ کۆمەڵە حزبی کۆمونیستی ئێران شاخەی کوردستانی بوون. ئەم بەڕێزانە زەمەنێك بوو کە مەزهەبیان بە ئاملی ئەسڵی نەهامەتیەکانی نێو کۆمەڵی بەشەری دەزانی و جار بە جاریش ئەهانەتیان بە موقەدەساتی ئەو خەڵکە دەکرد، بەڵام دوای وا هەستیان کرد کە کۆمەڵە وەڵامدەری داخوازیە شەخسیەکانی ئەوان نیە و دەبێ سەنگەر بەندییەکی نوی بکەن بۆ ئەوەی تەنیا بڵین ئێمەیش هەین خەونی ئاڵتونی خویان بە دی بێنن کە خەڵک تەنیا پێان بڵێ کۆمیتە ناوەندی.
بەشی سێیەمی ئەم گروپە لایەنگرانی پێشووی موجاهدینی ڕەجەوین کە ڕۆژگارێک بوو کە زۆر باش بەو دوژمنە دڕندەیەی کورد خۆش خزمەتیان دەکرد، و شوعاری (امروز مهران فردا تهران)یان دەدا، بی خەبەر لەوەی کە موجاهدین وەك داردەستی صدام چۆن جۆنین کوردەکانی باشووری قەتڵ و عام دەکرد بە بە کەڵک وەر گرتن لە سیاسەتی کوردستیزی شوومی خۆیان چۆن چۆنین ئەهانەتیان بە کورد و ڕێبەرانی شەهیدی ئەو حیزبە دەکرد. بەڵام لە بەر ئەوەی کاسەی شەرمیان لبریز بوو، هاتنەوە باوەشی گەل، زۆر درەنگ.
بەشیکی تر لەم تاقمە کە ناخودئاگا بوونەتە قوربانی، کەسانێکن تەنیا مەبەستی خزمەتیان هەیە، بەڵام ئەوانی تر لە دڵپاکیان کەڵکی خەراپ وەر دەگرن.
بزوتنەوەی بە ناو دیمۆکراتیکی یارسان کە پێش پێنج ساڵ هاتە ئاراوە و شوورای بە ناو مەرکەزی یاری کورد کە لە جەریانەکەی برای جودا دەبێتەوە، دوو لایەنن کە بە تەمان لە چەند مانگی داهاتوو کونگرەیەکی یەکگرتوو ببەستن. لیرەدا بە خویندنەوەیەک کە من هەمە بۆ ڕەوتی سەرهەلدان و ماهیەتی ئەم لایەنانە بە داخەوە نە هەر زۆر کەم کوردستانی بیر دەکەنەوە، بەلکو خاوانی هیچ بیرۆکەیەکی شۆڕشگیری نین.
هەر چەندە زۆربەی یارسانیان دڵسۆز چ ئەوانەی ناوەوەی وڵات و چ دەرەوەش هیچ چاوەڕوانیکی وایان لەم گروپە نیە. چونکە ناماقوڵیە چاوەڕوانی لە لایەنیك بکرێت کە لە سەر ئەساسی تۆڵە کردنەوەو دژایەتی لایەنێکی دی خۆی سازماندهی بکات و بیتە ئاراوە بۆ خزمەت کردن بە خەڵکی یارسان.
ئەوان دەڵین ئێمە زۆر دیمۆکراتتر ویەکسانیخوازترین و لە دیموکرات بوونی لایەنی تری کوردستانی ڕخنە دەگرن، بەڵام من زۆر کەم باوەڕ  هەیە بەو شوعارەیان، پێم وایە هەم بەو دوو دەستە واژە و هەم بە مەزهەبیش گەمەی سیاسی دەکەن.
زۆر بە داخم بۆ خەڵکانێک لە ئۆروپا لە ناوەندی وڵاتانی دیمۆکراسی دەژین، ڕەوەندی بیر کردنەوەیان ئاوا بێت و تیگیشتنەکانیان لە بارەی مەسەلەکانی ڕۆژ و ڕێگا چارەکانیان بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە جٶرێک بێت، کە باس کردنیشی خەڵک سەرسام ئەکات.
بۆ نموونە لە نێو هەموو هەڵبژاردنەکانی بە ناو کونگرەکانی جدی و یاری کورد تاقم بازی هیچ بەڵکو بنەماڵە گەرای تا ئەو پەڕی خۆی نەخش دەگێری. ڕێبەری جدی دوای کونگرەی سێیەمی خۆی مەجالەکانیان بە جۆریک بۆ خەڵکانی موخاڵفی خۆیان تەنگ کردبوەوە، کە لە ئاکامدا یاری کورد دروست دەبێ. بەڵام ناخۆشتر لەوەش یاری کوردیش هەمان هەڵەی جدی دووپات دەکاتەوە و بنەماڵە گەرای زیاتر برەوی پی دەدرێ، بەوەشەوە ناوەستیت بەڵکە ئەشیرەش زەق دەبێتەوە.بۆ نموونە لە کونگرەکەی یەکەمی یاری کورد بنەماڵە گەرایکی بە جۆرێکی بەرچاو نەخش دەگێڕی، هەر ئەوەیکە سێ کەس لە بنەماڵەیەک دەبنە کۆمیتەی ناوەندی. هەرچەند ناکرێ چاوەڕوانی زیاترمان لە حیزبە پاڵتاکیەکانی کوردی لە ئۆروپا لەوە زێدەتر بێ کە لە ئەنجامی چەند دانیشتنێکی پاڵتاکی دروست دەبن و بە خۆیان دەڵین کۆمیتە مەرکەزی.
لێرەدا من هیچ موخاڵفی ئەوە نیم کەسانێک حیزب یان جەریانی تایبەت بە خۆیان و خەڵکەکەیان دروست بکەن، بەڵام زۆر ئاکامەکەی نێگەتیف دەبێ ئەگەر زەمینە و پێویستیەکانی پێک هاتنی حیزبی نوێ کوردی فەراهەم نەبێ و بەبێ لە بەر چاو گرتنی موعیاراتی گرنگ و زەرورەتی میژووی، تاقمێک کەسی هەستن زٶر بێ بەرنامانە لە ژێر ناوی خزمەت بە کۆمەلە خەڵکێکی ڕەسن و نیشتمان پەروەری کورد لەتمە ئێتباری مێژووی ئەو خەڵکە دیسان کوردپەروەرەوە بدەن کە نموونەی هەرە پاک و ڕەسەنی نێو کۆمەڵگای کوردستانن.
بەڵام بێ شک ئەوەی ئێستا هەنیک برای یارسانیمان دەیکەن لەتمە لە یەکڕیزی نەتەوەی کوردمان دەدا. تازە میژوویکوردمان نیشانی داوە کە ریزی رۆڵەکانی نەتەوەی کوردمان چیدی پێویستی بە پیکهاتنی ئەحزابی مەزهەبی و دینی نیە، جوون کێشەی هەنوکەی ئێمەی کورد بە دەست هێنانی مافە نەتەوایەتی و سیاسیەکانمانە، مەبەستم ئەوەیە هەرکاتێک ئێمە ئەو مافانەمان بە دەست هێنا دواتر دەتوانین داخوازیە مەزهەبی و دینی و کەمایەتیەکانی نەتەوەکەمان لە چوارچێوەی ‌حوکومەتێکی نەتەوەی و نیشتمان چارەسەر بکرێت کە دیسان من لە بارەشەوە گەش بینم کە گەلی کوردمان بۆ خۆیان ئاملی کیشە خولقاندنی مەزهەبی و دینی نین کە نەتوانن ئەو کێشانەیان لە نێو خۆدا بێ چارەسەری بهێڵنەوە. هەر بۆیە زۆر پێوستە کە گەلی کوردمان لە ڕٶژهەڵاتی کوردستان هێزو تواناکانیان لەم قۆناـغە هەستیارەی خەبات وە سەر یەک خەن و کێشە لاوەکیەکانیان وە لا نێن، چونکو هەموومان شاهیدی ئەوەین کە ئێرانی ئەمڕۆ بە کوردستان و هەموو ناوچەکانی تریشیەوە لە ئامادە باشیکە کە ئیحتمالی زۆری پیک هاتنی ئالۆگۆڕی لێ دەکرێ.
ڕێبوار، ٢٠١٢.٠١.١٤
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌