ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  باوکی ٣ شەهیدی ڕێگای ڕزگاری لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

باوکی ٣ شەهیدی ڕێگای ڕزگاری لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد
 باوکی سێ شه‌هیدی رێگای رزگاریی کوردستان، به‌ ناوی "ئه‌حمه‌د مووسه‌وی‌فه‌ر، له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا، له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
 کاتژمێر ١٠.٣٠ شەوی ١٩ی بەفرانباری 1390ی هەتاوی، باوکی ٣ شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان، به‌ ناوی "ئەحمەدی مووسەوی‌فەر" ناسراو بە "ئەحمەد کیسە"، باوکی شەهیدان خدر مووسەوی فەر، فەرماندەری لکی ٣ی شەهید پێشەوا و عەبدوڵڵا و سەعید مووسەوی فەر، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەدی مووسەوی فەر، ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە شاری مه‌هاباد لە دایک بوو و هەر لە تەمەنی لاوییەوە هەستی نەتەوەی و رزگاریی گەلی کورد لە ناخی ئەودا گەشەی کرد، هەر ئەو هەستە بوو کە هەر ٣ کۆڕەکەی هان دا کە لەگەڵ دەسپێکی شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن و دوای سەرکەوتنی شۆڕش، چەکی پێشـمەرگایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کردە شان و هەتا دوا کاتەکانی ژیانیان بە لە خۆبردووییەوە ئەرکەکانی خۆیان بەجێ گەیاند و بوونە خۆشەویستی خەڵکی مه‌هاباد و دەوروبەری، هەر لەو کاتەدا کاک ئەحمەدی مووسەوی‌فەر وەکو ئەندامێکی چاو نەترسی حدک ئێران یارمەتی‌دەر و پاڵپشتی کۆڕەکانی دەکرد و تەنانەت لە پاش پێشکەش کردنی گیانی ٣ جگر گۆشەکەی بە بارەگای ئازادی، بەردەوام یارمەتی‌دەر و هاوکاری بەورەی تێکۆشەرانی دێمۆکرات بوو.
شایانی باسە کە ناوبراو هەموو کات لەلایەن دام و دەزگا داپڵۆسێنەرکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران لە ژێر فشار و ئازاردا بوو و تەنانەت توسقاڵێک نەیان توانی لە تێکۆشان پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه‌.
بەرەبەیانی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20 به‌فرانباری 1390 هەتاوی، تەرمی کاک ئەحمەد مووسەوی‌فەر، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی شاری مه‌هاباد و بنەماڵە و دۆستانی، لە گۆڕستانی ئه‌و شاره‌ بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه ‌‌و كه‌س ‌و كاری كاک ئه‌حمه‌د ده‌كات ‌و خۆی به‌ شه‌ریک ‌و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی خاکەلێوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هەموو خزم و کەسانی خوالێخۆشبوو دەکەین و بەشداری خەمیانین.
روحی شاد بێ
خاکەلێوە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌