ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

بەرێوە چوونی کۆنگرەی یەکیەتی کوردان لە وڵاتی سوێد

den 11 januari 2012 22:43:34
بەرێوە چوونی کۆنگرەی یەکیەتی کوردان لە وڵاتی سوێد
رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ / ٠١ / ٢٠١٢ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتی کوردان لە سەجەم شارەکانی وڵاتی سوێد و هەروەها بە بەشداری نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتی حدکا لە ولاتی سوێد کونگرەی یەکیەتی کوردان لە شاری ڤێستروس پێک هات
سەرەتای کونگرەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەیرەقیب و دهقیقەیەک بی دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد پاشان لە لایەن بەرێوەبەرانی کونگرەوە داوا لە بەرێز و تێکۆشەر کاک کەریم حەداد کرا کە کۆنگرەکە بکاتەوە ، کە بەرێزیان بە پێشکەش کردنی چەند ووتەیەک کۆنگرەکەی کردەوە .
پاش پەیامی کۆمیتەی سوێدی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز کاک مستەفای زارعیەوە پێسکەش کرا .بەرێز زارعی جارێکی دیکە پشتیوانی و هاوپێوەندی و هاوکاری کۆمیتەی حێزبی بۆ یەکیەتی کوردان دەربری وهەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ گۆنگرە کە خواست. پاشان لە لایەن دەستەی بەرێوەبەری کۆنگرەوە دەنگی مەشروع بوون بۆ کونگرە وەرگیراو درێژە بە کارەکانی کونگرە درا .
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرەکەدا بەرێزان کاک ئەبووبەکری رەحمانی و کاک ناسری عەزیزی و کاک عەتا دەرویشی راپۆرتی کارو چالاکی ، بەشی ماڵی وراپۆرت بەشی پەروەردەو فێرکردنیان پێشکەش بە بەشدارانی سمینارە کە کردو هەر کام بە نۆبەی خۆیان باسێکی گشتیان لە سەر کارەکانی یەکیەتی کوردان پێشکەش کرد.
پاش باس و دەربرینی نەزەرات و بووچوونی بەشدارانی کونگرە راپۆرتەکان لە لایان بەشدارانەوە پەسەند کران .
بەشێکی دیکەی کاتی کونگرە تەرخان کرابوو بۆ رەخنەو پێشنیاری بەشدارانی کونگرە ، کە لەلایەن ئەندامانی دەستەی بەریوە بەری یەکیەتی کوردانەوە وەلامی گونجاویان درایەوە .
دواین بەشی کاری کونگرە تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەریوە بەری تازەی یەکیەتی کوردان .کە لە ئاکامی هەڵبژاردنیکی دێموکراتیک دا بەرێزان :
حامێد دروودی ، نیشتمان تاهێری ، رەشید حەیدەری ، ناسر عەزیزی ، ئەبوبەکر رەحمانی ، ئازاد مامەلی ، عەتا دەرویشی، فەخرەدین فەسیحی، عەزەم کەسیلی، هەڵبژێردران .
هەروەها سەید عومەر حوسێنی وەک جێگری دەستەی بەرێوەبەری دیاری کرا
کۆنگرە بە سەر کەوتنەوە سەرجەم کارەکانی خۆی راپەراند و لە نێو کەش و هەوایەکی دوستانەدا کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا
پاش کۆتایی هاتنی کۆنگرە، دەستەی بەرێوەبەری تازە هەڵبژێردراوی یەکیەتی کوردان لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا بەرێز کاک حامێدی دروودی وەک بەرپرسی گشتی یەکیەتی کوردان دیاری کرد و سەرجەم پۆستەکانی دیکەی بەسەر ئەندامانی کومیتەدا دابەش کرد.
کومیتەی بەڕێوەبەری یەکێتی کوردان لە وڵاتی سوێد
٧/١/٢٠١٢

 

 

 

 

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌