ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

   بۆ مام رەحمان پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی خەبات و کوری رۆژی تەنگانە

den 08 januari 2012 23:51:56
بۆ مام رەحمان پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی خەبات و کوری رۆژی تەنگانە
تەمەنێک پر لە شانازی
ئەو پێشمەرگەی کە هەرگیز لە مردن نەترسا
مام رەحمان ئەی پێشمەگەی هەموو تەمەن پر شانازی. ئەی ئەو کەسەی کە هاورێ هەموو پێشمەرگەکان بووی . ئەی ئەو کەسەی کە دایم لە خەمی سەرکەوتن و رزگاری خاکی کوردستان بوویی، هاورێی دار و بەرد و شاخ و کێوی کوردستان بووی، قارەمانی زۆر بە ورەی ناوچەی سەقز و هەوشارو بوکانم ، ئازای بە ورەی هەموو خاکی کوردستانم.ئەی شورشگێری بە ئیمانی نیشتمانم، پیری ناو سەنگەری رێی رزگاری کوردستانم.

مام رەحمان ئەی هاورێی سالانێک پێشمەرگایەتیم وئەی پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی خەبات و رۆڵەی بە ئیمانی شورشگێری رۆژی تەنگانە، ئەی ئەو کەسەی کە بیرو باورەت بە خەبات و سەرکەوتن وەک پۆڵابوو، ئەی ئەو کەسەی کە رزگاری
نیشتمانت لە ناو دڵدا وەک چرا بوو،ئەی ئەو کەسەی کە رێی نیشاندەری پێشمەرگەکان و هاورێ ئازیزی ناو دڵی هەموان بووی. ئەی ئەو کەسەی کە خۆشەویستی خەڵکی ناوچەو جێ متمانەی بنەماڵەی شەهیدان بوویی. بۆ کوچی تۆ ئیشتا زوو بوو، تۆ کە چاوەکانت چاوەروانی رزگاری نیشتمانم بوو، ئاواتی تۆ ئاواتی گشت شەهیدانی کوردستان بوو، دایکی هەزاران شەهید چاوەروانی ئەوە بوون کە تۆ هەواڵی رزگاری کوردستانیان بۆ ببەی و پێ یان بڵێ کە کور و کچەکانتان رێگا و رێبازیان بەردەوامە تا سەرکەوتن، بە داخەوە دوایین ئاواتی تۆ وەدی نەهات، بە ناکامی بە جێت هێشتین ئەی پێشمەرگە ی قارەمانی جەرگەی خەبات ، ئەی ئەو کەسەی کە هەمومان بۆ کۆچی تۆ خەمبار بووین ئەمرۆ، کورد بە لەدەست دانی تۆ یەکێک لە باشترین پێشمەرگەکانی خۆیی لە دەست دا، یەکێک لە سادق ترین شورشگێرانی کوردستان ئەمرو چووە بارەگایی شەهیدان، بۆیە دەڵێم ئەی شەهیدی هەرگیز نەمر، هیوای تۆ هیوای گشتمانە، سەرکەوتنمان مسوگەرە و وەدی هاتنی ئاواتی هەر هەموو خەڵکی کوردانە.
سمکۆ بێ کەس. نۆرویژ . 8.1.2012

بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هەموو خزم و کەسانی رەحمەتی مام رەحمان دەکەین.
روحی شاد بێت
خاکەلێوە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌