ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

پێش‌ پێشنیارێک بۆ کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٥ی حدکا.!  دڵشاد جه‌مشیدی

den 06 januari 2012 16:47:00
پێش‌ پێشنیارێک بۆ کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٥ی حدکا.!  دڵشاد جه‌مشیدی
کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی پانزدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە راگەیاندراوێکدا خوازیارە کە خەلک بە نوسینی راوبۆچونەکانیان لە مەڕ چاوەروانیەکانیان لە حیزب پالپشت‌و یاردیدەر بن لە سەرکەوتنی کۆنگرەدا.
شک لەوەدا نی‌یە کە ئەم بانگەوازە نیشانەی گرینگی‌دانی سەرکردایەتی ئەو پارتەیە بە ویست‌و پێشنیارو رەخنەی خەلکانێک کە خۆی بە نوێنەرو پێشەنگیان دەزانێ لە برینێ رێ‌بە سەربەستی ژیاندا.
بە دلنیایەوە زۆرن ئەو کەسانە کە لە رۆژان و مانگانی داهاتو لەم بەستەردا خامەیان وەگەر بخەن، لێرەدا وەک یەکەم پێشنیارو زیاتر وەک خستنە روی زەرورەتێک رو لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەو سەرکردایەتی حیزبی دێموکرات، داوای تەرخان کردن یا کردنەوەی مالپەرێکی تایبەت بۆ ئەو بابەتانە ئەکەم کە لەو فەترە زەمەنیەدا هیوادارو چاوەروانین بنوسرێن.
گرینگی و زەروری بونی هەبوونی مالپەرێکی تایبەت لەوەدایە کە سەرجەم بابەتەکان لەسەر پرسێکی هاوبەش لە یەک لاپەرەدا کۆ دەبنەوەو زۆر بەسانایش سەرکردایەتی نەهاکەو داهاتوی حیزب و تەنانەت بەشداربووانی کۆنگرەی پانزدەهەمیش لە ئاست و چۆنیەتی و چەندایەتی چاوەروانیەکانی خەلک ئاگادار دەبنەوە.
هەبوونی مالپەرێکی لەو شێوە تایبەت بە باسەکانی کۆنگرەی پانزدەهەمی حیزب دەوری هەمان بۆلتنی پێش کۆنگرە دەبینێ‌ کە حیزبی دێموکرات لە نەوەدەکاندا کاری پێکردوە ئەلبەت لە چوارچێوەیەکی بەرفروانترو بە دلنیایەوە دەولەمەندتردا.
با ئەوەیش لەبیر نەکەین کە بونی وەها مالپەرێک دەتوانێ کۆنگرەی حیزب لە گەل چاوەروانیەکان و ئاستی چاوەروانیەکان ئاشناتر بکات‌و بێ‌شک لەهەمان ئاراستەیشدا ئەندامانی کۆنگرە دەروەست‌تر و پابەندتر بکات لە گەیاندنی پەیامی ئەندامان و دۆستان بە کۆنگرە.
دلشاد جەمشیدی

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌