ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

مستـەفا هـــیجری: رێفۆرمخوازان، لێبوردنێک قه‌رزداری هاووڵاتییانی خۆیانن

مستـەفا هـــیجری:
den 05 januari 2012 00:39:04

مستـەفا هـــیجری: رێفۆرمخوازان، لێبوردنێک قه‌رزداری هاووڵاتییانی خۆیانن
بەڕێز مستەفا هیجری لە وتارێكدا باس لە 9مین خولی هەڵبژاردنەكانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی رێژیمی كردووە و تیشكی خستۆتە سەر بەشداری نەكردنی رێخورم خوازەكان لەو هەڵبژاردنەدا‌.
لەم وتارەدا كە لە ماڵپەڕی سكرتێر، بەشی فارسی بڵاو بۆتەوە، هاتووە: ریفۆرمخوازەكان بۆ ئەوەی كە لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری بكەن، خوازیاری ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسی، پابەند بوون بە یاسای بنەڕەتی و لەبار كردنی كەش و دۆخێكی ئازاد بۆ‌ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەكانن.
بەڕێز هیجری لە درێژەدا وەها دەنووسێت: لە چەند دەیەی رابردوودا و لە سەرەتای دەسپێكردنی دەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، ئەو رێژیمە بە بێ هیچ دوڕدونگییەک و لە پێش چاوی جیهانیاندا، لەپێناو یەک رەنگ كردنی كۆمەڵگا و سڕینەوەی جیابیران، ئازادیخوازان، چالاكانی سیاسیی نەتەوەكانی ئێران، ژنان، خوێندكاران و بە گشتی چینی ماف‌ویست ئێران، لە دزێوترین و ناحەزترین شێوەكان كه‌ڵكی وەرگرتووه.
ئەو لایەكەی دیكە، واتە ریفۆرمخوازەكان، هەوڵی ئەوەیان داوە كە رێژیمی مرۆڤ‌كوژ و تێكڕاخوازی ئیسلامیی ئێران بە یاسایی و خەڵک پەسند لە قەڵەم بدەن و وەكوو قەتارێک كە لەسەر رێلەكەی لای دابێت بیهێنەوە سەر رێگای خۆی و متمانە و رەواییە تەفرووتوونا بووەكەی بەگەڕێنەوە.
دوای دەیان ساڵ ئەزموونی كاری ریفۆرمخوازان لەگەڵ ئەو رێژیمە و ئاگاهی لەسەر نگۆڕیی رێژیمی ئیسلامی، لە دهۆڵی رێفۆرمخوازی دەدەن و بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان، مەرج بۆ دەسەڵاتدارانی رێژیم دیاری دەكەن، لە حاڵێكدا كە رێژیمی ئێران بەشدارییان بە پێویست نازانێت.
پرسیارێک كە دێتە ئاراوه‌ ئەوەیە كە چ جیاوازییەک لە نێوان هەڵبژاردنەكانی پێشوو و ئەم هەڵبژرادنەدا هەیە؟
ئایا هەڵبژاردنەكانی 8 خولی مەجلیس و 10 خولی سەركۆماری لە که‌ش و دۆخێکی ئازاددا بوون كە ریفۆرمخوازەكان تێیدا به‌شدارییان کردووه‌؟
به‌شداری نه‌کردنی ریفۆرمخوازه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا به‌ روونی دیاره‌ که‌ ئەوه‌ شۆرای نیگەهبانە كە دەرگای لە وان داخستووه‌ و تەنانەت رێبەر مه‌رجیان بۆ دادەنێ كە "دەبێ رێفۆرمخوازەكان بەڵێنی بدەن كە هەڵەی وا دووباره‌ نەكەنەوە". ئەوە شۆرای نیگەهبانە كە دیاری دەكات كە ئەوان لە هەڵبژاردندا بەشداری بكەن یان نا. چونكە لە هیچ یەک لە بەیاننامەكانیاندا نە باس لە تەحریم، نە باس لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا هاتووه‌.
لە راستیدا سەرەڕای هەموو گله‌یی و گازنده‌ی ریفۆرمخوازان لە رێژیمی ئیسلامی، هێشتا چاوەڕوانن كە دەرفەتێكیان پێ بدرێ كە جارێكی دیكەش بەشداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ببن و بە پـڕۆپاگەندەی خۆیان خەڵكیش بەشدار بكەن.

سه‌رچاوه‌: sikirter.org

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌