ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

بانگەوازی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆنگرەی ١٥

den 03 januari 2012 22:54:55
بانگەوازی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆنگرەی ١٥
دەقی بانگەوازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران:
بانگەواز
هاونیشتمانانی ئازادیخواز!

تێكۆشەرانی دەروەست!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ‌ بە دوای بەڕێوە بردنی 14 كۆنگرە ،ئێستا و لەم كاتە هەستیارەی ناوچەو ئێران و كوردستاندا لە سەردەمێكدا كە خەریكە لاپەرەكانی مێژوو هەڵدەدرێنەوەو داهاتووی گەلانی ناوچە دەنووسرێنەوە، لەم كاتەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش، بەڕێوەیە تاكو كۆنگرەی پانزەی خۆی ببەستێت.
لە ڕەوتی خەبات و تێكۆشانی هەموو حیزبێكدا و بە تایبەت ئەو حیزبانەی كە پێگەێكی تایبەتیان هەیە لە ناو خەڵكدا ، كۆنگرەی حیزب جێگەو پێگەیەكی سیاسی و مێژووی تایبەتی خۆی هەیە . حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران كە لە سەر دەستی تێكۆشەرانی كۆمەڵەی ژ-ك و لە سەرەوەی هەموویانەوە یەكەم سەرۆك كۆماری كوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد دامەزراوە و دوایەش بە بیری داهێنەرانە و تیژی دوكتور قاسملووی نەمر و پاشان دوكتۆر سەعیدی شۆڕشگێر درێژەی بە خەباتی سیاسیی خۆی داوە، هەر دەم بە پێویستی زانیوه،‌ دەرگای بو بیر و بۆچوونەكانی ئێوه ئاواڵه بێت،‌ بە پێویست دەزانێ‌ كە لە گەڵتان باس بكات كە بۆ هەرچی زیاتر وردتربوونەوە لە دۆخی ئێستای جیهان و ناوچەو وڵات و بۆ دەست نیشان كردنی سیاسەتی دروستی داهاتوو، داوا لە هەموو نیشتمان پەروەرانی دەروەست، مرۆڤە ئازادیخوازو شۆڕشگێڕەكانی كوردستان و ئێران بكا كە لە ئامادە كردنی هەرچی باشتری ئەو كۆنگرەیە لە باری فیكریەوە یارمەتی‌دەر و هاوڕێمان بن و بۆچوونەكانتان له ڕێگای نووسراو بۆمان بنێرن تاكوو له داڕشتنی ڕاپۆرتی كۆمیتەی ناوەندی بو كۆنگرەی ١٥ و باقی كارو بەرنامەكانی كۆنگرە كەڵكی پێویستیان لێ وەربگیردرێت. بانگەوازی ئێمە، بانگەوازێكە بۆ ئاوردانەوەیێكی زانستییانە و سەردەمیانەی دۆخی سیاسی ئێستا و داهاتوو كە بوارە جیاوازەكان لە خۆ بگرێ‌.
ئەو بابەت و لێكۆڵینەوەو شیكارییە سیاسییە جیددیانەی كە بە دەستمان دەگا لە لاپەرەی تایبەت لە ماڵپەری ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا بڵاودەكرێنەوە.
بۆ پەیوەندی كردن و ناردنی بابەتەكانتان، دەتوانن لەم ئادرەس ئیمەیلە كەڵك وەربگرن:
kongre15.pdki@gmail.com
تكایە نووسراوەكانتان لە 6 لاپەرەی A4 ی تایپ كراو تێ‌ نەپەرێ‌.
هەر لە ئێستاوە دەستی هاوكاریی و نیشتمانپەروەریی هەموو ئێوە ئازادیخوازانی دەروەست بە چارەنووسی نیشتمان و نەتەوەكەمان دەگوشین.
كومیتەی ئامادەكاری كۆنگرەی پانزدەی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌