ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

به‌یانێک له‌ لایه‌ن‌ نوێنەرانی سۆسیال دێموکراته‌کان له‌ پارلمانی سوید

den 02 januari 2012 23:42:07
به‌یانێک له‌ لایه‌ن‌ نوێنەرانی سۆسیال دێموکراته‌کان له‌ پارلمانی سوید
له‌ ئێستادا جیهان ده‌بێت وه‌جواب بێت!
ئێمه‌ ، ئه‌ندامانی سۆسیال دێموکرات له‌ پارلمانی سوید و چالاکانی ماڤی مرۆڤ به‌ تۆندی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ که‌ له‌ رۆژئاوای تورکیه‌ روویداوه‌(شرناخ – ئۆلۆده‌رێ) که‌ له‌و هێرشه‌ ئاسمانی دا زیاتر له‌ 30 که‌سی مه‌ده‌نی ژیانیان له‌ده‌ست داوه‌ مه‌حکوم ده‌که‌ین.

به‌ پێی هه‌والی هه‌والنێره‌کان، ده‌وله‌تی تورکیه‌ ئاگاداری بازاری قاچاغی پاترۆل و شتومه‌کی دیکه‌ له‌ به‌ینی تورکیه‌و عراق دا بووه‌. ده‌زانێت بژێوی ئه‌و گۆندانه‌ له‌و بازاره‌ قاچاغه‌دایه‌.چاو پؤشی له‌و مه‌سه‌له‌ گرینگه‌ کردوه‌ وله‌سه‌ر گۆزارشێکی نادیارکه‌ گریلاکان له‌وێن ئه‌و هێرشه‌ی کردوه‌. چوون ده‌تواندرێت به‌و شێوه‌ که‌ ته‌واو راستی هه‌واله‌که‌یان بۆ روون نییه‌ هێرشیکی وا بکه‌ن؟
له‌ هه‌رحالێکدا ئه‌و هه‌لسوکه‌وته‌ قه‌بوول ناکرێت، ئێمه‌ ئه‌و هێرشه‌ ئیدانه‌(محکوم) ده‌که‌ین و هیوادارین له‌ داهاتوو دا بنه‌ماکانی ماڤی مرۆڤ ره‌چاو بگرن و تۆندو تیژی بکار نه‌هێنن و نا به‌رپرسانه‌ هه‌لسووکه‌وت نه‌که‌ن. تورکیه‌ ده‌بێ به‌دواچوونه‌وه‌یه‌ک بکات له‌ سه‌ر شێوه‌ی جێ به‌ جێکردنی پرسیاری(مه‌سه‌له‌ی) کورد، ره‌وشی تۆندو تیژی هیچ به‌رهه‌مێک نادات به‌ غه‌یری رق و ناخۆشی.
حکومه‌تی تورکیه‌ ده‌لێ بۆ لێکولینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ چاوه‌دێرێک دیاری ده‌کات، لای ئێمه‌ روونه‌ که‌ده‌بێ بکرێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن که‌سانی بێلایه‌ن و سه‌ر به‌ خۆ ئه‌و کاره‌ بکرێت.
با ئه‌وه‌ دوایین هه‌له‌ی تورکیه‌ بێت له‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر هاوولاتی مه‌ده‌نی ، کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ جیهان ئه‌و ئه‌رکه‌ بخاته‌ سه‌ر حکومه‌تی تورکیه‌ و ئه‌رته‌شی تورکیه ‌بۆ وه‌دی‌هێنانی ماڤ و ئازادی کورد له‌ تورکیه‌!
رۆزا گۆجلۆ هێدن
 شادیه‌ حه‌یده‌ری
ئه‌ندامی پارلمان ئه‌ندامی پارلمان
سۆسیال دێمۆکرات سۆسیال دێمۆکرات
Roza Güclü Hedin Shadiye Heydari
Riksdagsledamot Riksdagsledamot
Socialdemokraterna Socialdemokraterna
رزا Güclü Hedin Shadiye حیدری
عضو پارلمان عضو پارلمان
اجتماعی دموکرات و سوسیال دموکرات

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌