ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

 کۆمیته‌ ناوچه‌ی بۆدۆ به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی 2012 جێژنێکی پێک هێنا

کۆمیته‌ ناوچه‌ی بۆدۆ به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی 2012 جێژنێکی پێک هێنا
رۆژی شه‌ممه‌، رێکه‌وتی 31.12.2011 ی زایینی کۆمیته‌ ناوچه‌ی" بۆدۆ " له‌ ناوچه‌ی نوردلاند له‌ باکووری نۆرویژ به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێێ2012ی زایینی و ماڵئاوایی کردن له‌ 2011 ی زایینی، جێژنێکی جوان ورازاوه‌یان بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، دانیشتووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ پێک هێنا.
شایانی باسه‌ بنه‌ماله‌کان به‌ هێنانی چه‌ندین خواردنی جۆراجۆری کورده‌واری و خۆ رازاندنه‌وه‌ به‌ جل وبه‌رگی ئاڵاواڵا، دیمه‌نێکی جوانیان به‌ جێژنه‌که‌ به‌خشی بوو،
به‌شداران به‌ پیرۆزبایی کردنی جێژنی ساڵی نوێ وئاوات خوازی بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان و له‌ گۆرنانی نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیان و هه‌ر وه‌ها رزگار بوونی گه‌لی کوردو خواردنی کورده‌واری، شایی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردی ده‌نگ و دیمه‌نێکی دیکه‌ی به‌ جێژنه‌که‌یان به‌خشی که‌ دره‌نگانێکی شه‌و درێژه‌ی کێشا.
پیویسته‌ بگۆترێ پیک هێنانی وه‌ها جێژنێکی بۆ ئه‌ندامان ولایه‌نگران وته‌نانه‌ت کوردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌ مایه‌ی خۆشحالی هه‌موو لایه‌ک.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.نۆرویژ
کۆمیته‌ ناوچه‌ی بۆدۆ
 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌