ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

 ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی کوردستانی باکوور

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی کوردستانی باکوور
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر پێنج شه‌ممه28/12/2011‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌، کاسبکارانی سەر سنووری گوندی روبوسک سەر بە شاری شێرناخی کوردستانی باکووریان دایە بەر دڕندانەترین هێرشی خۆیان و لە ئاکامدا ٣٥ کاسبکاری بێ دەرەتان گیانیانبەختکرد و ژمارەیەکیش برینداربون.‌
فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌یان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ كۆڵبه‌رانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ئاگاداری ‌و ره‌زامه‌ندیی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ خه‌ریكی كارو كاسبی بۆ په‌یداكردنی بژیوی ژیانیان له‌سه‌ر سنووره‌كاندا له‌ هات‌ و چۆدا بوون ‌و به‌م شێوه‌یه‌ گیانیان لێ‌ ئه‌ستێندرا. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ هێزه‌كانی توركیه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆره‌وه‌، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێتاوانی كورد ده‌كەنه‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ فاشیستییه‌كانی خۆیان و له‌وه‌ناچێت دوایین كه‌ڕه‌تیش بێت. ئێمە دڵنیاین كه‌ ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ نه‌ كورد له‌ نێو ده‌باو نه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كا، به‌ پێچه‌وانه،‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر داواكانیان سوورتر ‌و پێداگرتووتر ده‌كاو سه‌رئه‌نجامیش ریسوایی‌و شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌و رێژیمانه‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێ‌ كه‌ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ سه‌ركوتی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ده‌بینن.
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ، ئه‌م كوشتاره‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌رسنوور كه‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئینسانییه‌، به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كات و هاوكات سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌كات. داوا له‌ كۆڕو كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤدۆسته‌كان له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ دژی مرۆییانه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتكاره‌كانی توركیه‌‌، بێ‌ده‌نگ نه‌بن ‌و له‌وه‌ زیاتر نەهێڵن داگیرکەرانی کوردستان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و زوڵملێكراوی كورد بكه‌نه‌ ئامانجی نیزامی ‌و بێ‌به‌زه‌ییانه‌ شه‌هیدیان بكه‌ن، داوا لە سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان و رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ دەکەین کە، هەوڵ بدەن رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌به‌رده‌م بیروڕای جیهانی دا زیاتر له ‌قاو بده‌ن.

کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کە بریتین لە:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان
پارتیا یەک گرتیا کورد لە سوریا
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
حزبی شیوعی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌