ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  به‌ڕه‌وه‌چوونی ‌ شه‌و ئاهه‌نگێکیی به‌ شکۆ به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 2012 زاینی له‌ نۆڕوێژ.

به‌ڕه‌وه‌چوونی ‌ شه‌و ئاهه‌نگێکیی به‌ شکۆ به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 2012 زاینی له‌ نۆڕوێژ.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 29.12.2011 زاینی کومیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له‌ نۆروێژ به‌ هاوکاری و به‌شداری هونه‌ر‌مه‌ندانی لاو و ده‌نگ خۆشی کوردستان شه‌و ئاهه‌نگێکی جوان و ڕازاوه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زاینی بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی به‌ توانا به‌ختیار ساڵح و شێرکۆ مه‌ریوانی له‌ پارێزگای ئاکه‌ش هوس پێک هات.
سه‌ره‌تایی به‌رنامه‌‌ به‌ وته‌ی به‌ خێرهێنانی به‌شدارانی ئه‌و شه‌وئاهه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌‌ به‌رێز سمکۆ بێکه‌س له‌ کات ژمێر7 ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ ده‌ستی پێ کرد.
پاشان ڕێزدار محه‌مه‌د سلێمانی به‌رپرسی کومیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراوی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرد. ناوبراو وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری بێ وێنه‌ی ئاماده‌بوان، پیرۆزبایی ساڵی نوێی له‌ هه‌موولایه‌ک کردو هیوای خواست که‌ ساڵی 2012 ی زانینی ساڵی سه‌رکه‌وتن و به‌ئاوات گه‌یشتینی گه‌لی کورد بێت و هه‌ر‌وه‌ها کورد به‌گشتی به‌ده‌سکه‌وته‌ سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی بگات و خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی بدات.
دواتر هونه‌رمه‌ندی لاوی ده‌نگ خۆش کاک شێرکو مه‌ریوانی کۆمه‌ڵێک گۆرانی شاد و ده‌ڵڕفێنی کرده‌ هه‌وێنی به‌رنامه‌که‌ که‌ گه‌رم و گورتربوونی شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی دڵخۆشیه‌کی زۆری خسته‌ نێو به‌شداران.
ئه‌وجار نۆره‌ گه‌یشته‌ هونه‌رمه‌ندی ناودار و ده‌نگ خۆشی گه‌له‌که‌مان کاک به‌ختیار ساڵح که‌ تایبه‌ت به‌و ئاهه‌نگه‌ بانگ هێشتن کرا بوو ئاهه‌نگه‌گه‌ی پر کرد له‌ خۆشی و شادی
شایانی باسه‌ له‌م ئیواره‌ ئاهه‌نگه‌ دا که‌‌ زیاتر له‌ سه‌دان که‌س له‌ کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌شدار بوون، شه‌و ئاهه‌نگه‌که‌ی سه‌د ئه‌وه‌نده‌ جوانتر کرد بوو که‌ له‌ ناو هه‌ستی شادمانی به‌شدار بوان دا ئه‌م ئاهه‌نگه‌ تا دره‌نگانی ئه‌و شه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو.
کومیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له‌ نۆرویژ

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌