ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  ئایا ئێمەی کورد تورکەکێویلکەین؟ یان دەشەڵاتدارانی تورک وەعشی وکێویلکەنە؟خالیدخورینجی

ئایا ئێمەی کورد تورکەکێویلکەین؟ یان دەشەڵاتدارانی تورک وەعشی وکێویلکەنە؟خالیدخورینجی
دایکانی ڕۆڵەکوژراوباوکانی هاوکارنەماوخوشکانی برالەخوێنی گەشی خۆیدانوقم کراوبرایانی برابەبێ تاوانی بێ سەرکراوگشت کەسووکاروبنەماڵەی سەربەرزی 35شەهیدی بێ تاوانی دیکەی دەستی تاوانبارانی دەسەڵاتی ڕەشی دیکتاتۆرانی دەسەڵاتداری تورک
 بەبۆنەی ئەم ڕوداوەدڵتەزێنەوەلەناخی دڵمەوەپرسەوسەرەخۆشی تانئاڕاستەدەکەم وشەریکی خەمی گەورەوزامی قوڵی ناودڵودەرونتانم وهیوادارم ئەمەدواخەمتانبێ وخوای مەزنیش شەهیدەنەمرەکانمان بەبەهەشتی بەرین شادبکاوڕوڕەشان وتاوان بارانیش بەبەهێزی وهەقزانی وبێ هاوتای خۆیەوەبداتەبەرغەزەب وبەرەوجەهەننەمی پڕ ئاگروهەتاهەتایڕاپێچیان بکات وبەدەردی دیکتاتۆرانی هاوبیری خویان بچن وبکەونەئەوئاگردانەوەکەسەددامی جەللادوقەزافی دەیانی دیکەلەناوی داسووتان.
گەلی بەشەڕەف وبێ کەسووکاری کورد،ئازادی خوازانی ئەوگەلە دەست وپێ زنجیرکراوکۆڕوکۆمەڵەئازادی خوازومرۆف دۆستەکانی جیهان، هەمووتان ئاگاداری ئەم جنایەتەسامناکەی ڕوڕەشانی دەسەڵاتداری تورکیەهەن ودەزانن ئەوتاوانە لەلایەن کێ ولەدژیکێش ئەنجامدراوە،بێ گومان ئەوەنەیەکەم تاوانەو نەدواتاوانی تاوانبارانیش دەبێ لەدژی ئەوگەلەشەریف وپاکەی سەرگۆی زەوی.
باشدەزانن تاوانبارانی تورک دوای شەڕی یەکەمی جیهانی وبەدەسەڵات گەیشتنی ئەتاتورکی تاوانچی ودیکتاتۆری بەرلەشەو پەرستانی پێشخۆی تاوان وئاژاوەیەکی هەتاهەتای لەناونەتەوەی کوردوتورک داسازکرد، بەجیاکردنەوەی تورک لەکوردودانی هەموو مافێک بەتورک وچاولێکردنی کورد وەک تورکی کێووی ویاساغکردنی گشت ماف وئازادی وفەرهەنگ وزمان وکەلتووری نەتەوەی کوردو پێدانی گشت ماف وئازادێکی قەومی وفەردی وکۆمەڵایەتی و دەست ئاواڵەکردنی دەستی جەللادانی تورک بۆ ئەنجامدانی هەر جۆرە تاوان وجینایەت وکۆمەڵ کوژێک لەدژی گەلی ئازادی خوازوبە شەڕەفی کوردو ڕۆڵەدڵسۆزەکانی ئەوگەلەوقەدەغەکردنی هەرجۆرە مافێکی میللی وفەرهەنگی وکەلتوری وکۆمەڵایەتی وفەردی لەڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد. بەڵێ خۆ شەویستانم ،دۆستان ودوژمنانی گەلی کوردباشبزانن ئەوە بەرهەمو و، دەرئەنجامی ئەوبیرەگڵاوەیە کەئەتاتورکی خائین بەگەلی  تورک کوردداهێنەرەکەی بوو،دەسەڵاتدارانی شەوپەرستی دوای ئەویش بەبێ کەمو زیادی ئەوە90ساڵەئەنجامیدەدەن ،وخواتەخت و بەتیان بۆجەهەننەم بەڕێ بکات ئینشاڵڵا.
بەکورتی ئەمانەدەرئەنجامەکانی بیروباوەڕەچەپەڵەکانی ئەتاتورک بوونە قەتڵووعامی بێ بەزەیانەوکۆمەڵ کوژی شۆڕشەکانی شێخ سەعیدی پیران وسەیدڕەزاو ئاڕاڕات وهەزاران پێشمەرگەوئەندام ولایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان ودەیان هەزار خەڵکی بێتاوان وژن ومناڵ وپیرولاوی کوردتەنیاوتەنیالەبەرئەوەی کوردبوونەوئامادەنەبوونەسەربۆ داگیرکەرانی کوردستان شۆڕبکەن وهەوڵیانداوەبەدەست ومستی  خۆیان بژیوی ماڵ ومناڵەکانیان دابین بکەن کەچی دەسەڵاتدارانی  تاوانچی وبرابچووکەی مەغولەکان ئەوەشی بۆبەتاوان ویاخی بوون لە دەسەڵاتی تورک بۆحیساب کردن وفڕۆکە وفڕۆکەوانە بێ مێشکە کانی بەموجەهەزترین چەکی سەردەمەوەڕەوانەی سەرسەری کردن وبێ ویژدانانە خەڵتانی خوێنی کردن.
لەلاشەوەدەسەڵاتدارە ڕیاکارەکەی تورک ئەردوغانی بێ چاوڕو داوای لێ بووردن لەگەلی کورد دەکات لەسەر کۆمەڵ کوژی دەرسیم وبەوە شەوەڕاناوەستێ ودەبێتە پیاوەتۆبەکاروئاشتی خوازەکەی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست سەرکۆنەی ئیسڕائیل وسوریەدەکات کەتاوان نەکەن وخەڵکی بێ تاوان شەهیدنەکەن وئەوانە بێ چەکوو چۆڵی شەڕینەو شەهیدکردنیان تاوان وسەرشۆڕییە،(وەی لەوپیاوەشەریفەی دەسەڵات داری تورکیەی کراوە بەرەوئاشتی ودێموکڕاسی دا) کەچی خۆشی دڵی ڕەشی بەکوشتنی ڕۆڵەقارەمانەکانی گەلی کوردلەشاروگوندوشاخەکان وزیندانەکان ئۆقرەناگری وبەفڕۆکەدەشتە سەرسەری کاسبکاران وخەڵکی بێ تاوان بەکۆمەڵ شەهیددەکاتەوە وسوپاهارودڕندەکەی بەرداوەتەسەرگیان وماڵی کوردی هەژاروپیرولاو ژن وپیاومناڵ وشیلم کوێرم ناپارێزم بەکەیفی خۆیان لەناوماندەبەن و بێ پشودان وشەرمەزاری هەوڵی لەناوبردنماندەدەن ونەشەرم لەخوا دەکەن، نەلەتاوان ماندودەبن ونەداوای لێبوردنیش لەگەلی کوردوبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەن ونەئێمەی کوردیش لە فیتووی خۆمان عاڵی دەبین وهەوڵی ڕزگاری ئەکجارەکی دەدەین و داومان لەداویاندەکەینەوە، نازانم بەبڕوای ئێوەکەی دوژمنانی گەلی کورد لەقەتڵوعامی ئێمەماندودەبن وکەی ویژدانی هەرەس هێناویان دێتەوەسەرخۆو وازلەتاوان وڕوڕەشی دەهێنن و وەک مرۆڤ بیردەکەنەوە وفڕۆکەمەرگ هێنەرەکانیان،تۆپ وکاتێوشاکانیان وسووپا داگیرکەرو چەنگ بەخوێن سوورەکەیان لەسەرسەرمان ولەوڵاتەپیرۆزە کەمان دوردەکەنەوە،ئاخرئەوانەگورگی هارن ونەبەکوشتن وقەتڵوعامی ڕۆڵەکانمان،نەبەدزینی سەروەت وسامانی ژێرزەویمان، نەبەتاڵانبردنی بەرهەمی ئارەقەی ناوچاوانی کرێکاروجوتیاروکاسبکارو دوکان وبازاڕیان ونەبەوەرگرتنی دەیان باج وخراج وگومرگاتی ناووڵاتمان ونەبەڕەشپۆشکردنی دەیان بنەماڵەی کوردلەڕۆژێکداو نەبە ڕژانی فرمێسک وخوێنی سەدان ساڵەی گەلی کوردوڕۆڵەکانی ئەو گەلە،دڵی ڕەشیان ئارام ئارام دەگرێ .
بۆیەبەڕاستی بەسەو بالەخۆمان حاڵیبین وبزانین ئەوانەتازەئارام ناگرن ودڵی ڕەشیان سپی نابێ ووەک ماسینەولەناوئاودادەژین کەچی دڵیان هەرڕەشەو وتینووی ئاون ،ئەوانەش بەرلەوەی خۆیان لەدایکبن دەسەڵات دارانی نەزانی بەرلەخۆیان سەرقاڵی ڕشتنی بەناهەقی خوێنی کوردن ،کەچ تێرنەبوونە وماویانەتێربن.(دەبەسسەوئێمەی کوردیش بابیرلەڕابردومان بکەینەوەوخەمی داهاتووی مناڵ ونەوەونەسڵەکانی داهاتوومان وەخەبەرمان ‌بێنن وبیرلەچارەسەری یەکجاری بکەینەوە وچیتر خۆمان ونەسڵی داهاتوو فریونەدەین وڕێگای کۆتای هێنان بەوغەدروناهەقیانەوبێ ماف وئازادێانە هەڵبژێرین ،ئەویشجاڕدانی سەربەخۆی دەوڵەتی کوردەبەرزکردنەوەی ئاڵای سەر بەخۆی کوردستانە ودانی خوێنی یەکجاری،بۆسەربەخۆی وحەسانەوەی یەکجاری ودڵنییابوونمان لەژیان وکامەڕانی وسەربەخۆی نەسڵەکانی داهاتومان) بەوهیوایەی هەموو لایەکمان بیر لەشاڕەگی ئەسڵی ڕزگاری و مانای ڕزگاری کوردو کوردستان بکەینەوە وباچیتر دۆست ودوژمن بە ماری سەرپان ودوپشکی کلک درێژ نەمان ترسێنن وئیسڕائیل ئەگەر دوای شەڕی دوهەمی جیهانی دەوڵەتی سەربەخۆی دامەزراند، جەمحیەتی لەدومیلیون بەرەژێربوو ئێستاش 63ساڵەخاوەنی دەوڵەتی خۆیەتی ولەئاماری 2005دا6.677.000بواو لەباری دینیشەوە غەیرەمسڵمانن وجوونەولەباری خاکیشەوەخاکی کوردستان زۆرلە خاکی وێ زیاتروبەربڵاوترودەڵەمەندترەولەباری ئاینیشەوەکورد مسڵمانەو گەلانی دەوروبەریشمان مسوڵمانن ،(کەوایەبۆبەهەموو وڵاتانی مسوڵمان نەیانتوانی ونەیاویست لەڕابردوو،لەئێستادا هەوڵی لەناوبردنی نەتەوەیەکی غەیرەمسوڵمان و2میلێونی بدەن،بەڵام بەدبەختی گەلی کوردئەوان هەوڵدەدەن بەهەموانیان هێرش بکەنە سەرگەلێکی 40میلێونی ومسوڵمان ولەناوی ببەن)باوەڕتانبێ ئەو ماستەبێ موونیاو ئێمەخۆمان لەخۆڕاخۆمان زراوبردو کردووەو دەمودەستی خۆمان بەستووە ناوێرین باسی بکەین دەڵێن بڤەیەو کافردەبین،خۆتان باشدەزانن هەرێمی کوردستان دوای 20ساڵ  ئێستاش کوردلەکەرکووک وخانەقین ومەندەی وناوچەدابڕاوەکانی ژێردەسەڵاتی بەناوفیدڕالیزمی عێڕاق لەسەرکوردبوون قەتڵووحام دەکرێن وڕەوانەی زیندانەکانی بەعسیان دەکرێن ولەلایەن دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتی مەرکەزێوەبەتاوانی کورد بوون شەهیددەکرێن ودەمڕاستانیش کەخۆیان جێگایان نەرمەو خواردنی گەرموتازەدێتەپێشیان دەڵێن بەڵێ لەگەڵ دەوڵەتی فیدڕاڵدەبین، چبڵێم لەباو باران هەرلەحومری بەفرکەمدەبێ وهەتاتەمەن ودەسەڵاتی ڕەشی داگیرکەرانی کوردستانیش درێژتربێ هەربەزیانی گەلی کوردەولەڕۆڵەکانی ئەوگەلەقارەمانەکەمدەبێ.
خالیدخورینجی12-30-2011

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌