ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  به‌یاننامه‌ی دژی کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد له‌ لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری تورکیاوه‌

به‌یاننامه‌ی دژی کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد له‌ لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری تورکیاوه‌
دیسان ده‌ستی تاوان و زوڵم دژی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵملێکراوی کورد له‌ پارچه‌یه‌کی تری نیشتمان به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانی نیشتمان ئه‌نجام دارا، دیسان کۆلێک خه‌ڵکی بێ دیفاح ، که‌ بۆ په‌یدا کردنی نانی شه‌ویان رێگا سه‌خت و پر له‌ مه‌ترسیه‌کان ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی پاروه‌ نانێک په‌یدا بکه‌ن بۆ تێرکردنی ‌ زگی ماڵ و مندالیان که‌وتنه‌به‌ر هێرشی سوپای جه‌هل و نه‌زانی، ئه‌م جاره‌ش هه‌ر وه‌ک جاره‌کانی دیکه‌ بێ گوێدانه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی مرۆیی کۆمه‌لێک له‌ خه‌ڵکی سڤیل و بێ گوناهی شه‌ڵالی خوێنکرد.
بۆ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان!
بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا!
بۆ کۆروکۆمه‌له‌ جیهانیه‌کان!
بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان!
دیسان ده‌ستی تاوان و زوڵم دژی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵملێکراوی کورد له‌ پارچه‌یه‌کی تری نیشتمان به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانی نیشتمان ئه‌نجام دارا، دیسان کۆلێک خه‌ڵکی بێ دیفاح ، که‌ بۆ په‌یدا کردنی نانی شه‌ویان رێگا سه‌خت و پر له‌ مه‌ترسیه‌کان ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی پاروه‌ نانێک په‌یدا بکه‌ن بۆ تێرکردنی ‌ زگی ماڵ و مندالیان که‌وتنه‌به‌ر هێرشی سوپای جه‌هل و نه‌زانی، ئه‌م جاره‌ش هه‌ر وه‌ک جاره‌کانی دیکه‌ بێ گوێدانه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی مرۆیی کۆمه‌لێک له‌ خه‌ڵکی سڤیل و بێ گوناهی شه‌ڵالی خوێنکرد.
به‌داخه‌وه‌ شه‌وی 29ی دیسامبری 2011 له‌ گوندی (روبوسکی) قیلابان لە سنووری شێرناخی هاوسنوری هەرێمی کوردستان فرۆکه‌ شه‌رکه‌ره‌کانی تورکیا بێ گوێدانه‌ هێچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و مرۆیی کۆمه‌لێک خه‌ڵکی کۆڵبه‌ری کوردیان که‌ له‌م ناوچه‌یه‌ کاریان ده‌کرد دایه‌ به‌ر بۆمبا و ناپاڵمه‌کانی خۆیان و به‌داخه‌وه‌ 35 که‌س بوونه‌ قوربانی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 بۆ 30 ساڵ بوون.
ئێمه‌ له‌ " کەمپینی کۆتایی بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بێنن" به‌توندی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ مه‌حکوم ده‌که‌ین و داواکاریشتن له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆروکۆمه‌له‌ جیهانیه‌کانیه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان که‌ ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ و کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک مه‌حکوم بکه‌ن و دوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بکه‌ن که‌ بۆئه‌م کرده‌وانه‌یان سنورێک ده‌بنێن و داوای لیبوردن له‌ گه‌لی کورد له‌ کوردستان بکات.
هه‌روه‌ها داواکاریشمان له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستانه‌ که‌ ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ مه‌حکوم بکه‌ن و چیدیکه‌ به‌ ئاسانی ئه‌م روداوانه‌ پشت گوێ نه‌خه‌ن و هه‌ڵوێستان هه‌بێ له‌ به‌رامبه‌ر سوپای داگیرکه‌ردا و به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌کمان بتوانین کارێکی وابکه‌ین که‌ له‌داهاتوودا له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌ کرده‌وه‌ی ئاوا دڵته‌زێن دژی رۆڵه‌کانی کورد دو‌باره‌ نه‌بێته‌وه‌.
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی
" کەمپینی کۆتایی بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بێنن
29ی دیسامبری 2011

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌