ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

جاش مەنگورەکانی مەهاباد کەوتوونەتە ئەزیەت و ئازاردانی بنەماڵەی پێشمەرگە

جاش مەنگورەکانی مەهاباد کەوتوونەتە ئەزیەت و ئازاردانی بنەماڵەی پێشمەرگە
بەپێی هەواڵێک کە پێمان گەیشتووەرۆژی 29 ی سەرماوەز جاش ئاغامەنگوڕەکانی ناوچەی مەنگوڕانی مهاباد بەهاوکاری پایەگای گوێچکەدەرێ کە زیاتر لە20 نەفەر دەبن بەئیزافەی چەندخاوەر و کامیۆن هێرش دەکەنە سەر مووچەو مەزراو مەڕو ماڵاتی قادرئەحمەدنژاد خەڵکی گوندی کیسەڵان لە مەنتەقەی مەنگوڕانی مهاباو بنەماڵەی سولەیمان ئەحمەدنژاد،کادری پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و ئەندامی ئێستای ئەم حیزبە.پاشان دوای بێئیحتیڕامیکردنێکی زۆربە کاک رەسووڵ ئەحمەدنژاد کە ئاگاداری ئاژەڵ و مووچەو مەزراکەدەکا،تەواوی ئاژەڵەکان دەکەنە ناو خاوەر و کامیۆنەکان و بەتاڵانی دەبەن هەتاکو گوندی میریسێ،لەئاکام دا بەهۆی بەربەرکانی و خۆڕاگریەکی زۆرو بێ وێنەی خەڵکی کیسەڵان و میریسێ ئاژەڵەکانیان لێ دەستێننەوە.
بەڵام جاش ئاغامەنگوڕەچڵپاوخۆرو نۆکەرەکان وازناهێنن و هەرەشەی کوشتنیان لێ دەکەن و بەزەبری چەک 15 میلیۆن تمەن لە قادر ئەحمەدنژاد دەستێنن و دەست بەسەر مووچەو مەزراکەشیان دادەگرن و لێیان زەوت دەکەن و بەزۆر پێیان ئیمزادەکەن کە لەمڕۆ بەدوا هی ئێمەیەو ئیوەحەقتان نیە کاری لە سەر بکەن.
شایەنی باسە کە مام قادر ئەحمەدنژاد لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئاغا جاش مەنگورەکانەوە چەندینجار بۆ ماوەهایی توولانی و دوورو درێژ خراوەتە ناو زیندانە سیا چاڵەکانی جمهوری اسلامی ئێران.
بەڵام بەداخەوە مام قادر بەهۆی شکەنجەکانی جەستەیی و روحی ناو زیندانەکانی کۆماری نااسلامی ئیران ماوەی 2 ساڵە تووشی شێرپەنجەهاتوەو لەناو جێگەدایە.ئەوە ناوی چەندجاشێکە لە ئاغامەنگوڕەکان کە لەگەڵ هاتنەسەرکاری کۆماری اسلامی ئێرانەوە چەکی غەیانەتیان هەڵگرتووەو دەستیان لە هیچ غەیانەتێک نەپاراستووە و بەهەزاران جەنایەتیان ئەنجام داوە دژی میللەتی کورد.
1 پیرەجاشی یەکەم عبدللەعومەری ناسراو بە کاعەوڵا خەڵکی کیسەڵان.

2 رەحمان عومەری ناسراو بە ئارەحمان کوری ناوبراو.
3 حەسەن عومەری ناسراوبەمام حەسەن برازای جاش عەبدللە.

4 حەمەعومەری ناسراوبە حەمەئاغا خەڵکی شەکربەگ.
بنەماڵەی جاش عومەریەکان چەندین جار دەستیان سووربووە بە خوێنی کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.
 

 


 

 

 

 

 

 

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌