ماڵەوە * لینک *  ئەرشیڤ * پەیوەندی * ئەڵبۆم * کتێبخانە * سروود * هونەرمەندان * دیمانە

  ڤیدیۆ،وێنە ،دڕندەیی تورک، کوژرانی دەیان کەسی لێکەوتەوە

ڤیدیۆ،وێنە ،دڕندەیی تورک، کوژرانی دەیان کەسی لێکەوتەوە
دوژمنانی گەلی کورد ، بۆ لە ناو بردنی گەلی خۆڕاگری کورد لە هیچ کردەوەیەکی دژی گەلی و جینایەتێک دەست ناپارێزن و هەر ڕۆژەی لە شوێنێک و لە پارچەیەکی ئەم کوردستانە داگیرکراوەدا ،جینایەت دەکەن و خەڵکی بێتاوان دەکوژن و ماڵ و حاڵیان لێ دەشیوێنن.
لە جینایەتێکی تازە دا بە دەیان کەس لە باکوری کوردستان لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕێژیمی فاشیستی تورکەوە بوونە قوربانی و گیانی یان لە دەست دا. بە پێی ئەم هەواڵانەی کە لە ڕاگەیەنەکانەوە بڵاو کەاوەتەوە: بە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورک لە هێرشێکی دڕندانە دا بۆ سەر گوندێک لە ناوچەی شەڕناخ لە باکوری کوردستان بە دەیان کەس گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون.
 سه‌رۆكی شاره‌وانی ئولوده‌ره‌، فه‌همی‌ یامان، به‌سایتی (بیانێت)ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ ، پاش ئه‌وه‌ی‌ گوندنشینه‌كان هه‌ندێ كه‌لوپه‌لیان له‌عێراقه‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌یان بردۆته‌وه‌، له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ڕێگرییان لێكراوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌یان، گوندنشینه‌كانیش ناچار گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ دواوه ‌‌و له‌و كاته‌دا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان سوپای‌ توركیا هێرشیان كرۆته‌ سه‌ریان".
فەهمی یامان سەرۆکی شاره‌وانی ئولوده‌ره‌، ئەمەشی وتووە کە تەنیا کەسێک، ئەویش بە برینداری ڕزگاری بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

لەم پێوەندی یەدا تەلەفزیۆنی ڕۆژ تیڤی ناوی ٣١ کەس لە قوربانی یەکانی بڵاو کردۆتەوە، کە هەر هەموویان سەر بە چەند بنەماڵەیەکن، کە ئەمەش ناوی قوربانی یەکانە:
 

١٧. سه‌لام ئینجو
١٨.ئه‌سڵان ئینجو
١٩.جه‌لال ئینجو
٢٠.فه‌یسه‌ڵ ئینجو
٢١.ئۆرهان ئینجو
٢٢. ڤیدات ئینجو
٢٣. فادیل ئینجو
٢٤. سه‌لمان ئینجو
٢٥. كاركه‌ر ئینجو
٢٦. فیكره‌ت ئینجو
٢٧. حوسنو ئینجو
٢٨. ئیركان ئینجو
٢٩. ساڤاژ ئینجو
٣٠. چیتان ئینجو
٣١. جیهان ئینجو

١. ئۆزجان ئویسال
٢. ئۆسمان كاپڵان
٣. م.ئال تۆسۆن
٤. نادر ئه‌لمالك
٥. ئادم ئاند
٦.یوكسول ئۆروك
٧. سالح ئۆریك
٨. نه‌ڤ زاد ئه‌نجو
٩. فرهاد ئینجو
١٠. شیرڤان ئینجو
١١. شێرڤان ئینجو
١٢. هه‌مزه‌ ئینجو
١٣. جه‌مال ئینجو
١٤. سیڤان ئینجو
١٥. به‌دران ئینجو
١٦.حوسه‌ین ئینجو

پێڕست

ئاگاداری یەکان

٢ی ڕێبەندان لە سوئێد

سەری ساڵی نوێ لە کەڵمار

سەری ساڵی٢٠١٢نۆروێژ

 

»ساتێک بی ده‌نگی  بۆ زه‌مه‌نێک له‌ ده‌نگ
»جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌ کوردستان

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه‌