بەرەوکۆنگرەی 15وئەرکی پیرۆزی ڕۆڵە بەوەفاکانی دێموکڕات.! خالیدخورینجی

بەرەوکۆنگرەی 15وئەرکی پیرۆزی ڕۆڵە بەوەفاکانی دێموکڕات.! خالیدخورینجی
تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران،کادروپێشمەرگە قارەمان ودڵسۆز وماندونەناسەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی خاوەن بیر و باوەڕی  پیرۆزی  دێموکڕاتی  یادگاری  قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی، بنەماڵەی سەربەرز و خاوەن سەربڵیندانی مێژوو  ، زیندانیان وبنەماڵەبەڕێزی زیندانیانی سیاسی، خانەوادەی ئازیزودڵفراوانانی کادروپێشمەرگە ،مەرگ بەزێنەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. سڵاو و ڕێزی بێ پایانم بۆ گشت لایەکتان وهیوام شادی وکامەڕانی وسەر فرازی وسەرکەوتنی یەکجاری گەل ووڵاتەداگیرکراوەکەمانەو نەمانی سێبەری ڕەشی دەسەڵاتی ئاخوندانی کۆنەپەرست وکەللەوشک و لەگۆڕنانی ئەونیزامەدڕندەیەی ڕۆژگارەووەدیهاتنی ئاواتی پیرۆزوبەرزی شەهیدانی کوردوکوردستانەولەباوەشگرتنی بوکی ئازادیوبەختەوەری گەل ووڵاتەکەمانەوبەوهیوایەی گەلی کوردیش هەروەک هەموو ئەو گەلانەی کەبەئازادی وکامەڕانی گەیون ئەویش بەوئاواتەپیرۆزوڕەوایەی خۆی بگاو بەئازادی بەدورلەدەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان ژیان بەسەربەرێ وخۆی بڕیاردەروبەڕێوەبەری وڵاتی شیرنی خۆیبێ وچەو سێنەران وداگیرکەران وازی لێبێنن وبەرهەمی ئەوهەمۆ فرمێسک و خوێندانەی بێتەدی وبەهەموو مان ولەهەموو لایەکەوەولەهەرگۆشەو کەنارێکی وڵاتەکەمانەوەبەحورمەتەوەکڕنۆش بەرین بۆمەزاری پیرۆزی شەهیدان وچەپکەگوڵی ڕێزووەفاداریان بەرینەسەرگڵکۆی بەرزیان و موژدەی ئازادی وسەرفرازی گەل ووڵاتیان پێ ڕابگەیەنین وهەاڵی  تێکشکان وڕاماڵینی یەکجارەکی داگیرکەرانی کوردستانی خۆشەویست بکەین بەمەداڵیای زێڕو بیکەینەگەردنی کێلە گەردن بەرزەکەی شەهیدانی سەربەرزوبۆئەوەی بەوهەواڵە زامەکانی سەرجەتەیان ساڕێژودڵەپاک وبێ گەردەکەیان بۆهەمیشەو لەباوەشی گەرمی یارە سەربەرزەکەی خۆیاندا ئارام بگرێت.
ڕۆڵەقارەمان وبەبیروباوەڕکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ، کچان وکوڕانی بەوەفاوگیان لەسەردەست لەپێناوی ئازادی وبەختەوە ری گەل ووڵات. خەمخۆرانی ڕاستەقینەی وڵاتەدابەشکراوەکەمان. ئەی ڕۆڵەلەمەرگ نەترساوەکانی ڕابردوو،خەمخۆرانی ئێستاوداهاتوو ئێوەبەبەسەربردنی شەوڕۆژی ژیانتان لەناوڕیزەپاکەکانی حیزبی قازی وقاسملوو شەڕەفکەندی داسابیتتان کردووە کەبەڕاستی خاوەنی بیروباوەڕێکی بەرزوپیرۆز وئیرادەیەکی لەشکان نەهاتوو ورەیەکی پۆڵاین وسەبروتەحەمولێکی شۆڕشگێڕانەولەڕاددەبەدەرن وبەهەقیقەت، گیانبازانی دێموکڕات ئەگەربۆخۆشیان باسێک لەورەبەرزی وبەدەست وبردی وچاونەترسی خۆیان نەکەن ئەوەبەبێ گومان مێژووی خەباتی ڕەوای گەلی کوردوئازادی خوازانی ئەوگەلە لەهەرجوارپاچەکەی و  بست بەبستی خاکی پاکی کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆیان هەقبێژو ڕاستی زان وبەوەفانەوبەئەمانەت وبەشەهامەتەوە ئەوڕاستێ لەسەر سینگی مێژوو ولەناودڵ ودەرونی خۆیانداتۆماردەکەن ونەوەبەدوای  نەوەکانی داهاتوومان لەڕابدوولەسەروەرێکانی کادروپێشمەرگە ئازاو قارەمانەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئاگاداردەکرێنەوەو بەگوێ یاندا دەخوێن درێت کەشاسوارانی دێموکڕات،قوتابیانی قازی وقاسملوو شەڕەفکەندی،چۆن لەمقاومەت وبەرگریدا شێرولەپەلامارو هەڵمەتیش داپڵینگ ئاساولەسەربەزیش داهەڵۆی بەرزەفڕولەئاشتی  وئارامیش داکۆتری سپی وچەپکەگوڵی شادی بەخشن وبەخوێنی پاکی هەزاران شەهید ئەوڕاستێ عاشاهەڵنەگرەیان سەلماندووەو لەهەرشاروگوندودۆڵوودەشت وبەرزونەوی وچیایەکی ئەوکوردستانە ڕازاوەهەڵۆیەکیان لەدەستداوە.
بۆیەبەڕاستی ئێوەخاوەنی شەڕەف وشانازی وسەربەرزی لەڕاددەبە دەرن وبەشانازێوەگەل ووڵات وئازادی خوازانی ئەوگەلەشانازیتان پێوە دەکەن وجێگای بەرزوشیاوی خۆتان هەیەلەناودڵ ودەرونی گەلوهەمو ئازادی خوازانی ئەوگەلەدا. کەوایەتەبیعیاوزۆر ڕەوایە ئەرکی سەرشانتان ڕۆژلەدوای ڕۆژزیاتروهەر لەو کاتەشداقورستردەبێ،بۆیەدەبێ بەئاگاهی ووشیاری لەڕاددەبە دەری خۆتان ئامادەگی ئەوەتان هەبێ کەوڵامی گشت ڕوداوئاڵوگۆڕە کانی جیهان وئێران وکوردستان وناوڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی  کوردستانی ئێران بدەنەوەوبەوشیاری ئێوەوگشت دڵسۆزانی ڕاستە قینەی وڵاتەکەمان ڕەوشووئاکامی ڕوداوەکان بەقازانجی حیزب وگەل بقۆزنەوەولەوبارەشەوەهەرئێوەپێشڕەوڕۆڵەی بەتواناو وشیاری حیزب وگەلبن وهیوادارم ئێوەی بەئەمەگ وبازوی بەهێزی حیزب وگەلووڵات هیچ پیلان وڕەشەبایەک نەتان لەرزێنێ وهیچ کەندوکۆسپێکیدەرەکی وناوەکی وهیچ جۆروشێوەیەکی مبارەزەی دەرون حیزبی وبیرون حیزبی لەسەرڕێگاوڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزب و گەل دورتان نەکاتەوەوبەوشیاری وچاوکراوەی خۆتان گشت پیلان و تەقەللاکانی دوژمنانی کوردوکوردستان بکەنە بڵقی سەر ئاو و بەخاوەنە کانیانەوەبیانخەنە گۆڕوزبڵدانی مێژۆوەو بەوهیوایەی کەکۆنگرەی15ش هەروەک کۆنگرەی14مژدەو هەواڵی سەرکەوتنی کۆنگرەوبە هێزی و یەکڕیزی سەفەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەگشت لایەک ڕابگەیەنێ و دۆستان شادو دوژمنانیش زەبوون وداماوتربکات.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن وسڵاوڕێزی دووبارەم بۆسەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران وئەندام ولایەنگران
ودڵسۆزانی کوردو کوردستان.
خالیدخورینجی12-27-2011