|
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی
ئێرانی بایکۆت کرد
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان
لاوانی ناسیۆنالیست
سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و
خولێکی دیکه‌ی چاوبه‌ستنی گه‌لانی کورد و
تورک و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و به‌شێک
له‌گه‌لی فارس له ژێر ناوی خولی 9ی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی
ئێران هه‌نگاو ده‌نێن و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش هه‌ر وه‌ک ده‌وره‌کانی
پێشوتری مه‌جلیس و سه‌رۆک کۆماری به دانی
به‌ڵێنی جوراوجۆر و گۆڕانکاری
که‌وتونه‌ته گاڵته‌جاریه‌کی دیکه به
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
دیاره ئه‌و چآو به‌ستنه مه‌به‌ست له‌وه
نیه که رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سته‌ی کۆماری
ئیسلامی ئێران چاو کراوه و وشیار نین !!
نا ..
به‌ڵکو ئه‌وه سه‌رانی کۆماری ئیسلامی
ئێرانن که له هه‌لومه‌رجی بێده‌ره‌تانی
گه‌لان و گوشاری هه‌مه لایه‌نه‌ی
هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان و وه‌ک هه‌میشه
له ستراتێژی قۆرخ کردنی سه‌رجه‌م
داموده‌زگا ده‌ستوری و حکومیه‌کان که‌ڵک
وه‌ر ده‌گرن و پتر له 32 ساڵه گاڵته
به چاره‌نوسی گه‌لی کورد و گه‌لانی
دیکه‌ی ژێر ده‌سته‌یان ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له‌سه‌ر
بانگه‌وازی نا بۆ به‌شداری کردن و به‌ڵێ
بۆ بایکۆت کردنێ هه‌رجۆره هه‌ڵبژاردنێک
تا کۆماری ئیسلامی ئێران مابێت ، له چه‌ن
خاڵێک دا رای خۆی ده‌خاته به‌ر رای گشتی
: 1- له‌م نزیک به 33 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ک له خوله یه‌ک
له‌دوای یه‌که‌کانی سه‌رۆک کۆماری و
پاڕله‌مانه کارتۆنیه‌که‌یان دا به‌ڵکوو
له دابین کردنی کاربه‌ده‌ستانی زانکۆکان
و یه‌که ئیداریه‌کان و … هیچ کاتێک
له‌سه‌ر بنه‌ماکانی دیموکڕاسی
هه‌لسوکه‌وتیان نه‌کردوه و نه‌ک هه‌ر
ده‌رفه‌تی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌داوه
به‌لکوو ده‌قاو ده‌ق له‌سه‌ر بنه‌ماکانی
ده‌وڵه‌تێکی تێئۆکڕات و دیکتاتۆر فیلتێری
ده‌زگا ئه‌منی و ئیتلاعاتیهکانیان
له‌سه‌ر بنه‌مای په‌راوێزی ناخودی و
ده‌رفه‌ت به خودی ئیداره‌ی ئێرانیان
کردوه. که‌وا بوو گه‌ل ده‌بی بایکۆتی
هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنیک له ژێر سایه‌ی
ئه‌و رژیمه دا بکات.
2- بۆ کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه
سه‌لمێندراوه و حاشا هه‌ڵنه‌گره له
هه‌ر هه‌شت خوله‌که‌ی پێش‌و دا نه
په‌ڕله‌مان و نه په‌رله‌مانتارانی ژێر
سایه‌ی ولایه‌تی فه‌قێه هیچ رۆڵێکیان له
دانان یان لابردنی به‌ندێک له
به‌نده‌کانی قانونی ئه‌ساسی ئێران دا
نه‌بوه و نابێت و بڕیار به‌ده‌ستی
سه‌ره‌کی ته‌نیا له ناو بازنه‌ی وه‌لی
فه‌قێه و سپای پاسدارانی دایه. که‌وا
بوو به‌شداری کردن و سه‌ر نوێ بوون به
به‌شێک له سێناریۆی 32 ساڵه‌ی ئه‌و
رژیمه ته‌نیا شه‌رعیه‌ت دان و چاو
به‌ستنێکی ئاشکرایه.
3- بانگه‌وازی یه‌کێتیمان بۆ بایکۆت و
نه‌چونه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگه‌کان
له‌سه‌ر بنه‌مای بێباوه‌ڕی نیه به تاکه
پێگهیشتهوکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌ڵکو سه‌رنج دانه به‌وه‌ی که له
پاڕله‌مانه کارتۆنیه‌که‌ی ئه‌و رژیمه دا
بوێرترین و پێگیشتوو ترین تاکی کورد
ناتوانی ده‌نگی مافخوازانه‌ی دانیشتوانی
شاره‌که‌ی به‌رز بکاته‌وه.
4- ئه‌زمون ئه‌وه‌ی پیشان داوه که له
شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وێرای بونی
که‌سانی زۆر شیاو و خه‌م خۆر و پێگه‌یشتوو
تێگه‌یشتو له ههلو مه‌رجی
نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ڵام به خۆ کاندید
کردنیان و بونه ئه‌ندامی مه‌جلیسی
شه‌ورای ئیسلامی ئێران ئه‌و رژیمه
سیستماتیک کاری کردوه بۆ تێرۆری
که‌سایه‌تیان و ره‌ش کردنیان له‌به‌ر چاوی
خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لانی دیکه، که زۆر
له جێ دایه وه‌کو نمونه ئاماژه به
مه‌رحوم موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب و به‌رێز
دوکتور جه‌لالیزاده و … بکه‌ین.
که‌وابو به سه‌رنجدان به‌و خاڵانه‌ی
سه‌ره‌وه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی
شۆڕشگێڕانی کوردستان داوا له سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵانی خۆڕاگر و نه‌ته‌وه خواز و
نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌کات که
به نه‌چونه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان و
بایکۆت کردنی خولی نۆیه‌می په‌ڕله‌مانه
کارتۆنیه‌که‌ی رژیمی ولایه‌تی فه‌قێه
بیسه‌لمێنن که ئه‌و رژیمه داگیرکه‌ر و
ناشه‌رعیه له‌سه‌ر خاکی کوردستان.
له کۆتایی دا هیوادارین سه‌رجه‌م حیزب و
رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان هه‌ڵگری بانگه‌وازی نا بۆ
به‌شداری و به‌ڵێ بۆ بایکۆتی هه‌رجۆره
به‌شداریه‌ک له سایه‌ی رژیمی ترس و تۆقان
و سێداره و په‌راوێزی کۆماری سێداره‌ی
ئێران ببن و هه‌ڵویست بگرن.
بژی کورد
پایه‌دار بێت کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی
کوردستان
|