|
راگەیەندراوی پادک سەبارەت بە هەڵبژاردنی
دەورەی نۆههمی مەجلیسی شورای ئیسلامی
ڕێژیمی داگیرکەری ئێران
نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!
کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!
وەک هەموو لایەک ئاگادارن، ڕۆژی شەممە ٣ی
بەرفرانبار دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دەورەی
نۆهەمی
مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ڕێژیمی داگیرکەری
تاران بەسەر ئەم کەسانە دا کرایەوە کە
خوازیاری خۆ کاندید کردنن، نێونوسی کردن و
خۆپاڵاوتن بۆ دەورەی نۆهەم لە شانۆگەریی
پارلەمانیی لە ئێرانی بە زۆر لکێندراو
بەیەکەوە، لە کاتێکدایە کە خودی سەرانی
ڕێژیمی تارانیش باش دەزانن کە تەوژمی بە
گوڕ و تۆفان ئاسای دێمۆکراسی ڕوو بە ئێران
بەڕێوەیە و دەقیقە ژمێری دەکرێت بۆ لە
نێوچوون و لەبەر یەک هەڵتەکانی پایە
لەرزۆکەکانی ئەم ڕێژیمە، ئەمە لەلایەک، لە
لایەکی دیکەشەوە، کەس نییە نەزانێت کە لە
دونیای ئازاد و دێمۆکراتیک دا
هەڵبژاردنەکان وەک یەکێک لە ڕێکارە ئازاد
و دێمۆکراتیکەکان بۆ بەشداری سیاسیی
کۆمەڵانی خەڵك و دیاریی کردنی چارەنوسی
سیاسیی و بەڕێوەبردنی دەسەڵات و
فەرمانڕەواییەکی دێمۆکراتیک کەڵکی
لێوەردەگیرێت. کەچی هەر هەمان ڕێکاری
هەڵبژاردن لە سیستەمی وڵاتە دیکتاتۆر و
خۆسەپێنەکانی وەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران
دا مانا و مەفهومی خۆی لەدەست دەدات و
دروست بە پێچەوانەی سیستەمی دێمۆکراتیک و
ئازاد؛ دەبێت بە قەڵغانی پاراستنی ئەم
سیستەمە دیکتاتۆریە و دژ بە هەرجۆرە ماف و
ئازادییەکی تاک و کۆمەڵگای بە زۆر
لکێندراو بە یەکەوەی ئێران بەکار
دەهێندرێت. لە ماوەی زیاتر لە ٣ دەیە
دەسەڵاتی ڕەشی ڕێژیمی تۆتالیتاری تاران دا
چەندین بە نێو هەڵبژاردن ئەنجامدراون،
ئەمە وێڕای ئەوەی کە لە هیچکام لەم بە نێو
هەڵبژاردنانە دا هیچ بنەمایەکی ئازادی و
دێمۆکراسی تێدا بەدی نەکراوە و لە
داهاتووشدا بەدی ناکرێت، بەڵام هەر لەم
کاتەش دا هەلبژاردن وەک یەکێک لە
گرینگترین میکانیزم و ڕێکارەکان بۆ
ناساندنی کێشە و گیروگرفتەکانی نەتەوەی
کورد لە ئێرانی بەزۆر لکێندراو بە یەکەوە
دا گرینگ و جێگای بایەخ پێدانە، ئەمە
وێڕای ئەوەی کە بەشداریکردن لە
هەڵبژاردنەکان دا دەکەوێتە قالبی خەباتی
مەدەنی بۆ بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای
نەتەوەکەمان لەم پارچەیە دا.
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی كوردستان وێڕای
ئەوەی کە ڕێژیمی داگیرکەری تاران وەک
داگیرکەری وڵاتەکەمان (کوردستان) دەناسێت
و باوەڕی بە یەکپارچەیی خاکی ئێران نییە
و لەسەر ئەم باوەڕەشە کە شانۆگەری
هەڵبژاردن تەنیا بۆ پاراستن و
مەحکەمترکردنی پایە لەرزۆکەکانی ڕێژیمی
داگیرکەرە، بەڵام بەنێو ههلبژاردنهكانی
داهاتووی دەورەی نوههمی پارلهمانیی
له ئێرانی بە زۆر لکێندراو بەیەکەوە دا
به دهرفهتێكی گونجاو دەزانێت بۆ
نەتەوەکەمان بۆ ئەوەی لهم رێگایهوه
بتوانن نوێنهرانی خۆیان رهوانهی
پارلهمانی ڕێژیمی تاران بكهن. پادک
پێوایە كاتی ئهوه هاتووه کۆمەڵگای
كوردستان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە
تایبەتی هەر هەلێکی گونجاو بە سوودی
گەلەکەمان بقۆزنەوە و لە هەر دهرفهتێک
کەڵک وەرگرن، دروست کردن یان دروستبوونی
دەرفەت و لە هەمان کات دا قۆستنەوەی کەم
جار هەڵدەکەوێت، بۆیە نابێ لەدەست بدرێت و
کەڵکی پێویستی لێوەرنەگیرێت. گومانی
تێدانییە کە ئەم هەڵبژاردنە دوورە لە
بنەماکانی ئازادی و دێمۆکراسی، بەڵام
ناشکرێ کۆمەڵگای کوردستان بە هۆی بەشدار
نەبوون لە وەها بە نێو هەڵبژاردنێک دا
مەحروم بێت لە سەرجەم ئیمکاناتە
سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانەی ئابوری
،فەرهەنگی ،کولتوری و... لە لایەک و لە
لایەکی دیکەشەوە دەبێ هەوڵ بدرێت بۆ
دارشتنهوهی دووبارهی داواو
خواستهكانی خەلکی كوردستان و بەرەوپێش
بردنی ئەم خەباتە مەدەنییەی کە زیاد لە
٢٠ ساڵە خوێنی لاوانی کوردی لە پێناو دا
دەڕژێت.
سیاسەتی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان لە
درێژایی ٣٢ ساڵی ڕابردوو دا نیشانی داوە
کە هیچ سوود و قازنجێكی بە دواوە نەبووە
و لە داهاتوش دا گومانی تێدانییە کە
نایبێت، هەر بۆیە وێڕای بە نادێمۆکراتیک
زانینی هەرکام لەم هەڵبژاردنانەی کە لە
ئێرانی بە زۆر لکێندراو بە یەکەوە دا
دەکرێت، بەڵام پارتی ئازادی ودێمۆکراسی
کوردستان پێیوایە خۆپاڵاوتنی کوردێکی خراپ
بۆ مەجلیسی شورای ئیسلامی و هەبوونی
نوێنهریكی کورد زمان زۆر باشترە له
كهسێکی غەیرە کورد کە لە لایەن ڕێژیمەوە
وەک ساڵانی ڕابردوو بکرێت بە نوێنەری
شارێکی کوردان. هەر بۆیە پارتی ئازادی و
دێمۆکراسی کوردستان داوا لە کۆمەڵگای
خەڵکی کوردستان بە گشتی و نەتەوەکەمان بە
تایبەتی دەکات کە لە خۆپاڵاوتن و لە هەمان
کاتیش دا لە هەلبژاردنی پارلەمانی دا
بەشداری بکەن و هەوڵبدەن لەنێو
خراپترینەکان دا خراپەکان هەڵبژێرن.
کۆمیتەی سەرکردایەتی
پارتی ئازادی ودێمۆکراسی کوردستان-پادک
٤ی بەفرانباری ٢٧١١
|