|
نوێنەری حیزبی عه‌داڵه‌ت، سوسیالیسته‌کان
و حدکا لە سوێد سەردانی په‌نابه‌ر یاسین
ئه‌لیاسی له بەندیخانەی "مەشتا" لە
ستۆکهۆڵم کرد.
ڕۆژی هەینی 22ی دیسامبری 2011 لەسەر داوای
به‌شی ته‌شکیلاتی کومیته‌ی حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد،
به‌ڕێز "ئیدریس ڕه‌شیدی" (ڕامان) له‌گه‌ڵ
"هوگو ویتینگ" نوێنه‌ری حیزبی عه‌داڵه‌ت،
سوسیالیسته‌کان، به نوێنه‌رایه‌تی
ڕێکخراوی (Asylrörelse ) که ڕێکخراوێکه
داکۆکی له مافی په‌نابه‌رانی چوار وڵاتی
ئێران، عێراق سوریه و ئه‌فغانستان
ده‌کات له وڵاتی سوێد، سه‌ردانی
په‌نابه‌ری کورد یاسین ئه‌لیاسی کرد.
شایانی باسە یاسین لاوێکی ڕۆژهەڵاتی
کوردستانە و له ڕێکه‌وتی 25/9/2006 وه‌ک
په‌نابه‌ر هاتووه‌ته وڵاتی سوێد و داوای
مافی په‌نابه‌ری کردووه. ناوبراو
لایه‌نگر و دڵسۆزی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێرانە و هەر بەو شێوەیەش خۆی
به ئیداره‌ی کۆچبه‌رانی وڵاتی سوێد
ناساندووه. ئەو پەنابەرە کوردە زیاتر له
52 ڕۆژه له بەندیخانەی مه‌شتا دەست بە
سەرە و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه دەکرێ ڕادەستی
ئێران بکرێتەوە.
کاک یاسین باری ته‌ندروستی باش نیه و تا
ئێستا چوار جار نه‌شته‌ر‌گه‌ری بۆ کراوه و
هه‌ر نیشته‌ر‌گه‌رییەک 40 ڕۆژ له ژێر
چاودێری پزیشکی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌دا
بووه و ئێستاش بەردەوامە لە خواردنی
ده‌رمانی هێورکه‌ره‌وه.
لەو پەیوەندییەدا ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی
سوێد هیچ وڵامێکی موسبەتی پێ نەدواوە و
چارەنووسی نوبراو ناڕوونە و هەر لە
بەندیخانەی "مه‌شتا" ئەگەری ئەوەی هەیە
به زۆرە ملێ دێپۆرتی ئێران یان عێراقی
بکرێتە‌وه. شایانی باسە لە هەشتاکان
بەهۆی شەڕی نێوان عێراق،ئێران و حوکمی
جیهادی خومەینی دژی گەلی کورد لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵێ خەڵک ئاوارەی
عێراق بوون. بنەماڵەی کاک یاسینیش یەکێک
لەو بنەماڵانە بوو کە دواتر له "التاش"
نزیک شاری ڕۆمادی سەربە پارێزگای
"الآنبار" جێگیر بوون و هەر له‌وێشدا
کاک یاسین چاوی بە دونیا هەڵهانی. بە
وته‌ی کاک یاسین بنه‌ماڵه‌که‌یشی
لایه‌نگرو دڵسۆزی حدکا بوون و زۆر جاریش
که‌وتوونه‌ته ژێر گوشاری رژیمی کۆماری
ئیسلامی ئێران. هەر بەو هۆیە‌وە ناوبراو
ته‌نیا پێناسه‌یه‌کی پێیه کە لە ئەلتاش
وەک پێناسه‌ی په‌نابه‌ری پێی دراوە. ئەوەش
وای کردووە کە پۆلیسی سوێد هێشتا بۆی ڕوون
نەبێ ناوبرا به‌ره‌و کام وڵات دێپۆرت
بکه‌نه‌وه.
شایانی ئاماژە پێدانە ئەوە دووهه‌م جاره
کە نوێنه‌ری کومیته‌ی حدکا سه‌ردانی بەڕێز
ئه‌لیاسی ده‌کاو له بارودۆخی ناوبراو
ده‌کۆڵێته‌وه. لەگەڵ ئەوەشدا کە کومیته‌ی
سوێدی حدکا لە هەوڵدایە بۆ پێشگری له
دێپۆرت کردنەوەی ناوبراو، داوا له هه‌موو
ڕێکخراوە ئازادی خواز و مرۆڤ دۆستەکان
ده‌که‌ین که ئاوڕێک لە کاک یاسین و
باروودۆخی ناوبراو بدەنەوە.
کومیته‌ی سوێدی حدکا ـ ستۆکهۆڵم
25 ـ 12 ـ 2011

 |