رۆژهەڵات تایمزو بۆ چوون نووسەکانی؟  سولەیمان ئەحمەدنژاد

رۆژهەڵات تایمزو بۆ چوون نووسەکانی؟  سولەیمان ئەحمەدنژاد

بەخۆشییەوە لە سەردەمی ئێستادا بیروهزری کۆمەڵگاگەشەی کردوەو نەریتەکۆن و سەپاوەکان جێگەیان پێ لێژبووە و نەریت و ئەقڵیەتی تازە لە نێوکۆمەڵگەکەماندا ریشەی داکوتاوە و کاری پێ دەکرێ،هەروەها گەنجان و رووناکبیران کەلەفکری ئایەندەو دوارۆژێکدان بۆ کۆمەڵگاکەیان،تەواوی داب و نەریت و ئەقڵیەتەکۆنە کانیان خستۆتەژێرپەڕاوێزەوەو لە ئەقڵێتی تازەکەڵک وەردەگرن.
هەربۆیەکەسانێک کەلەژێرناوی ئەقڵێتی تازەدا چەواشەکاری دەکەن و بەخەیاڵی خاویان دەیان هەوێت لاوان و گەنجانی کۆمەڵگا بەلارێدابەرن.ئەوەئەقڵێتی تازەپیلانەکانیان دەکاتەوە بڵقی سەرئاو، هەروەک هەموومان دەزانین کەلەسەردەمی ئێستادا دەیان و بگرە سەدان مەڵپەری کوردی مان هەیەکە رۆژنامەگەری  دەکات و هەواڵ و  بابەت و زانیاری گشتی بڵاودەکەنەوە بەڵام ئەگەربێنی بەراوردێک  بکەین لەسەرجەمی ئەم مەڵپەڕانەدا بۆمان دەردەکەوێت کە چەندا نەیەک لەم مەڵپەڕانە نەک هەرلەخزمەت قازانج و بەرژەوەندی  نەتەوەی کورد دانین بەڵکو وەکوچەکێکی دەستی بێگانە سەفی  یەکگرتووی نەتەوەی کورددەپیکن،  بۆنموونە ئەگەر دەرگای مەڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز دەکەیەوە و سەرێک لەناوژوورەکەیان دەنێی شۆک دەت گرێت و سڵ دەکەیەوە، دوای چەند سانیەیەک و چاوخشاندنیکی کورت بە دەرو دیوارەکەیدا
ئەمجار بۆت مەعلووم دەبێ کەچۆن بۆتەجێگەی گاڵتەجاڕی،قەشمە ری و بەکام ئەقڵیەت بابەت و بۆجوون بڵاودەکەنەوە،  یەکەم شت کەچاوت پێی دەکەوێ ناوی سەیرو سەمەرەی بەشێکی  زۆرلەبۆچوون نووسەکانیانە.
بۆنموونە سەرنج بدەنە ناوی چەندبۆچوون نووسێکیان و قەزاوەت بکەن بزانن ئەمە قەشمەری بەخۆکردن نییە؟؟
 1.شەریفەباوکەرۆ.
2 کوڕەبانەیی
.3 پیخۆرفرۆش.
 4 بیبارەتیژەکە.
5 حەمەکەی بانە.
6 تاران.
7 حەمەدۆک.
 8 شار
.9 قەزا
.10 میتران
.11 دۆست
.12 سابڵاغی
.13 بێزار.
 14 هاووڵاتی
.15 مامەپیرەکە
.16 فیتنە.
جیا لەوە کە دەیان ناوی قێزەوەنی دیکەی تیدایە کە شەرمە باسیان لێ بکرێ،جاوەرە کوردی هەژار و لێقەو ماوو بێکەس لەسەدەی 21 دا و لەسەر دەمی ئێستادا کێ خۆی بەپێشڕەوی تۆبزانی و کێ بەخۆی بڵێ
ئەقڵێتی تازە؟؟ باشەئەگەر ئەمە ئەقڵێتی ئەمرۆبێ؟؟ عەقڵێتی دوینێ کامەیە؟؟ لێرەدا روونە کەهەرکەسێک ئەم ناوانە ببینێ و ئەم بۆچوونانە بخوێنیتەوە بەئیزافەی بەشێکی زۆر لەناوی بابەت نووسەکانیان
بەتەواوی بۆی دەردەکەوێ کەماڵپەری ناوبراو وەزن و قورسایی چەندەیە و بەکام یەک لەئەقڵێتەکان کاردەکا؟؟ من پیموایە هەرلایەنێک کەبەخۆی دەڵێت ئەقڵێتی تازە دەبێ ماڵپەڕێکیشی هەبێت رێزلەئەقڵێتی ئەمڕۆیی بگرێ و قەشمەری بەکۆمەڵگانەکا، ئەم مەڵپەرە زۆرجار شتی داتاشراوو دەست کردی خۆی بڵاو دەکاتەوەو دای دەنێ کە خەڵک زۆر لەخۆیان باشتر دەزانی کە تەزویرە.بۆنموونە چەندجارێک بەناوی باوکی هانا نووسراوەیەکی بێ بنەمای بڵاوکردوەکە لەڕاستی بەدووربوو و نووسراوەی خودی ماڵپەڕی ناوبراوبوو.هەروەها چەندجارێکیش بەناوی ئەندامان و لایەنگرانی ح.د.ک.ا رانەوەبۆچوونی بڵاوکردۆتەوە کەئەوەش یەکێکی دیکەیەلە ناڕاستیەکانی ئەم مەڵپەڕە بێ سەرەو بەرەیە.چونکو ئەندامان و لایەنگارانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زۆر لەوە بەشەهامەترن کەلەژێرناوی قێزەوەن یا لەژێرناوی نادیار دابابەت یا بۆچوون بنووسن و شوێنەونکە بکەن لەبەرئەوەی ترسیان لەکەس نییەو حازریش نین ناوی قێزەوەن و بێز هەستێن لەجێگای ناوی شێرانەی خۆیان دابنێن، لەکێک لەبۆچووننووسەکانی مەڵپەڕی ناوبراو وابزانم ناوی خلەیەجاروباریش بەناوبابەت دەنووسێ.بەڵام ئەدەبیاتەکەی زۆرمەلایا نەو دەروێش سفەتانەیە و هیچ پێ ناچێت لەناو لایەنێکی سیاسی کوردی دا کاری کردبێتن؟؟ ناوبراو لەشوێنێکدادەڵێتن ئەندامان و لایەنگرانی ح.د.ک.ا زمان شرن،بۆیەدەبێ تف بارانیان بکەین و بەشەق فێریان بکەین؟
لێرەدا من نەزەری لەسەرنادەم،قەزاواتەکە دەخەمەژێرنەزەری خەڵکانی رووناکبیرو مووتەمەدوون و کورد دۆست کەنەزەری لسەربدەن و بزانن ئایا ئەوە ئەندامان و لایەنگرانی ح.د.ک.ا نن کەزمان شڕن یاخود خاڵەخلەو رۆژهەڵات تایمزەکەی؟؟؟؟
هەروەهاچەندکەسێکی دیکە لەبۆچوونەکانیاندا دەڵین ئەوانە مەڕن،خوێن مژن،زۆڵن؟لەوەش زیاتر یەکێک کەبەناو بابەتی نووسیوە زۆر رووهەڵماڵاوانە دەڵێت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران قەولی بەدووژمنان داوە؟ بەڕێزکاک خالید عەزیزیش هەر کە قسەی کرد یەکەم قسەی ئەوەیە دەڵێ ئێمە بەئەقڵێتی تازە کاردەکەین؟؟؟؟
من پێموایەو رەنگەزۆر کەسیش لەوبڕوایەدابێت کەسیک کە باوەڕ ی بەئەقڵێتی ئەمڕۆیی هەبێ بەم جۆرەنانووسێ و مەڵپەڕێکیش کە ناوی کوردی لەسەربێ ئەوشێوە تۆهمەتانە بڵاوناکاتەوە،چونکو تاکوئێسا نەدیتراوە کە دووژمنانی کوردیش بەو سەبک و ڕێتمە بنووسن و ئەو ئەقڵێتە تێکەڵاوی فەرهەنگی کوردی بکەن؟؟
بەڵام لێرەدا بەقەولی کاک ئیسماعیل بازیار دەڵێ بەجێیە لێرەدا هەڵوێستەیەک بکەین و پرسیارێک ئاڕاستەی حد.ک.بکەین کە چۆنە خۆی کردوە بەئاڵاهەڵگری بیری نوێ و ئەقڵێتی ئەمرۆیی و بانگەشەی بۆدەکا؟بەڵام لەعەینی حاڵیشدا لەئاست مەڵپەڕەکەی دا خۆی بێدەنگ ڕاگرتووە و هیچ خەبەرێکی لەوەنیەکە ئەوئەقڵێتەی لەمەڵپەری ناوبراودا کاری پێ دەکرێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەقڵێتی سەردەمانێک کە ئادەمیزاد بەشێوەی دەستەجەمعی و (گلەئی دەژیان لە چیاو ئەشکەوتەکاندا؟؟
بەڵام لەسەر ئەونەهامەتیەش ڕا حیزب و لایەنەکوردی یەکان بەچەق بەستوو، کۆنەپەرەست و ئەقڵێتی کۆن دادەنێن و خۆیان بەئەقڵیتی ئەمرۆیی و پێیان وایە لەم بەستێنەدا کەس تۆزیان ناشکێنێ؟؟
بەڵام دەبێ ئەم ڕاستیەقبووڵ بکەین کە ئەوە کۆمەڵە تەشخیس دەدات کام ئەقڵێت دواکەوتوو و کۆنەپەرەستانەیە و کام ئەقڵیت پێشکەوتوانە ترو گونجاوترە بۆ سەردەمی ئێستا؟؟