|
لە کالمار یادی26ی سەرماوەز و کۆنفرانسی یەکێتی ژنان بەڕێوە چوو.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران "کومیتەی کالمار" ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی
19/12/2011 بە بەشداری ئەندامانی خۆی لەو شارە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیبەڕێوە برد.
سەرەتا بە خولەیەک بێ دەنگی بۆ بەرز ڕاگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان کۆنفرانسەکە
دەستی پێ کرد. پاشان لە لایەن شەرەف ئەلیاسی بەخێرهاتنی بەشداربووان و بەتاینەت
مێوانانی ئازیز کرا. دواتر ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی کومیتەکە لە لایەن خاتوو
ڕەحمە دانشوەر خوێندرایەوە و پاش ڕەخنە، پرسیار و پێشنیاراتی بەشداربووان، بە
زۆرینەی دەنگ ڕاپۆرتەکە قەبووڵ کرا.
لە بەشێکی دیکەدا بە بۆنەی 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کەمیتەی یەکێتی
ژنان بۆ باس و گفتوگۆ لە مەڕ 26ی سەرماوەز و گەورەیی و فیداکاری هێزی پێشمەرگەی
کوردستان لە هەمبەر دوژمنانی نەتەوەی کورددا. سێ کەس لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزب
دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عادڵ دوودکانلوو، محمد بناوەیی و ئەبووبەکر
ڕەحمانی بانگهێشت کردبوو. شایانی باسە کۆڕگێڕانی ناو براو داوی باس و تێڕامانێکی
زۆر لەسەر ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن کومیتەی یەکێتی ژنانەوە خەڵات کران.
لە بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بە زۆرینەی دەنگ پێنج کەس وەک ئەندامی کومیتەی یەکێتی
ژنانی داهاتووی شاری کاڵمار هەڵبژێردران.
یەکێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ کومیتەی کاڵمار
19/12/2011
|