سوهه‌یلێک دێت.! گوڵباخ بەهرامی
سوهه‌یلێک دێت.! گوڵباخ بەهرامی سوهه‌یلێک په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م ئه‌کاته‌وه‌و ته‌نیاییم پڕئه‌کات له‌و نۆته ته‌ریکانه‌ی له سه‌مفۆنیای پاییزێکدا به‌جێماون، غوربه‌تی بێ تان و پۆی شووشه به‌ردینه‌کان پڕ ئه‌کات له وه‌همی ئاوێنه، سوهه‌یلێک یه‌قینی سپیه‌تی به‌فره‌و له پێکی شلێره‌دا شه‌راوی وه‌رزێکی عاشق بۆ ئاقاری ته‌نیایی من به‌ڕێ ده‌کات سه‌ربه سه‌رابی دڵم ئه‌سوێ و ڕۆحی داگیرکراوی تاریکی له‌گومانی ....به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه. سوهه‌یلێک دێت ته‌لیسمی پاییز به نه‌فه‌سی هه‌تاو ئه‌بژێرێ و له چاره‌نووسی گوڵدانه کریستاڵییه‌کانی زستاندا زه‌مهه‌ریری خاکێکی عاشق ئه‌نووسێته‌وه. له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وینی ئه‌ودا هه‌ر دره‌ختێک بۆ لقی خۆی باڵا ئه‌کاو هه‌ر په‌پووله‌یه‌ک بۆ ژوانی باڵه‌کانی خۆی ئه‌فڕێ! مه‌رجانی دیدار بۆ ئولفه‌تی ئاگرینی کات ئه‌ڕوێنێ و بوشایی زه‌رده‌په‌ڕ به پیتی پرتکراوی هه‌وره‌کان پڕ ئه‌کاته‌وه! باران له‌چاوی وه‌نه‌وشه‌وه خۆی له‌به‌تاڵی پێکه‌کاندا ڕووت ئه‌کاته‌وه. ئه‌مشه‌و من تاڵێک له‌قه‌ده‌ری رۆحی دارستانم پێیه‌و خولیامه ببمه پیتێک و خۆم به قامووسی رووناکی ئه‌مشه‌ودا هه‌ڵواسم سه‌فه‌ری مانگ بۆ وه‌رزێکی سپی‌تر له راموسانی سپێده ڕاگرم له ته‌نیاترین وشه‌کانی بێداریدا حه‌رفێک بۆ که‌رامه‌تی یه‌قینی یه‌لدا بنووسمه‌وه. ئه‌و دێت و خاکه سوێره‌کانی غوربه‌ت به‌ماچی فریشته‌یی ئه‌و ناوده‌میان پڕ ئه‌بێ له‌هه‌ڵاله‌و به‌کراسی داوێن ئه‌قێقی یه‌لداوه بووکی خۆزگه‌کانی ئه‌به‌دییه‌ت به ژوانی وه‌رزه‌کان ئه‌سپێرێت! ئه‌و دێت و ده‌ستی نیشتمان له ناو ده‌سته‌کانی توند توند ده‌گوشێ و ته‌زوو به‌له‌شی هه‌تیوی خاکا دێنێ جه‌سته‌ی ته‌زیوی ئازادی برین پێچ ئه‌کات و پڕ به نه‌فه‌سی زستان گوڵاله ئه‌نووسێته‌وه. ئه‌مشه‌و په‌نجه‌ره‌کانی ژووره‌که‌م په‌رداخی نێو له‌پی نیوه‌شه‌وێکن له‌ززه‌تی به‌یانی پڕ له به‌ڵێنی ئاره‌زوو ئه‌کات و گوێزه‌وانه‌ی به‌ره‌ژانی سپێده به‌ماڵه‌کاندا ئه‌گێڕن! بهێڵن با لێوی ئه‌م حه‌رفه‌م به شه‌ونمی ئه‌م شیعره ته‌ڕ که‌م که له‌سێبه‌ری بێده‌نگی ئاوێنه‌کاندا ته‌مه‌نی به به‌ژنی دره‌خته‌کان ئه‌به‌خشێت و پرچی حه‌زه‌کانی به ئه‌سرینه‌کانی بارانه‌وه گرێ ئه‌داو له پشت دیواره‌کانی به‌رائه‌ته‌وه له گه‌ڵ تروسکایی فانووسی وشه‌کاندا هه‌ڵئه‌کا. ئێره ره‌شماڵی باڵنده بێ شوماره‌کانی به‌یانییه فواره‌ی ژیانی هه‌تاوه بۆرووناکی و من چاوه‌ڕێی قه‌ده‌ری خۆمم و ئه‌و ناو له‌پی دڵنیاییم پڕئه‌کات له‌ئه‌ستێره. سوهه‌یلێک دێ‌و موژده‌ی عاتیفه‌یه دڵی پاکیزه‌یی سێوه‌کانی به‌هه‌شت له‌مه‌کری قه‌ده‌ر به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه‌و رۆژهه‌ڵات پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌تی بێ‌سێبه‌ره ئایینده به‌ده‌سته‌کانی قاسملوو ئه‌به‌خشێ‌و ئێمه‌و ئه‌م دڵه‌زێڕینه به فواره‌ی شه‌وه‌کانی یه‌لدا ئه‌سپێرێت.